1
پەلاماری بەردوام و ساڵانەی ئەو عەرەبانەی بەپێی مادەی یاساو دەستورو مادەی سەت و چل دەبێ ئیتر واز لە جوتیارە کوردەکان بێنن، ڕوون و ڕەوان پەیوەندی بە ئیدارەی خۆجێی ئەو ناوچەیەو حکومەت و سوپاوە هەیە گەر نا هەرگیز ئەو برا عەرەبە چاوڕەشانە ئاوا بێمنەتانە پەلامار نادەن و هاوینیش دەغڵ و دانی کورد ناکەنە قەرەبروت، هەڵوێستی سودانی لەم پرسەدا لەنێوان جەلادو قوربانیدا سەنگی مەحەکە.
2
بیرمە لە سەرەتای نەوەدو سێ لەکوردستانی نوێ وتارێکم بەنێو نیشانی ئەڵقەڕێزی ئەمنی ئابوری بڵاو کردەوە، لەوێدا قسەم لەبایەخی کشتو کاڵ کردبوو ، ئەوکات جوتیارەکان بەتاو دەگەڕانەوە بۆ گوندەکان، بەڵام لەلایەن حکومەتەوە خەمێکی ئەو تۆ نەبوو بۆ گەڕانەوەبەتایبەت حزبە پێکهێنەرەکانی حکومەت سەرقاڵی کاری دی بوون، کوردستان ئەگەر بەشێوەیەکی دروست کشت و کاڵی تیا بکرێت تاڕادەیەکی باش پێویستی ناوخۆی دەستە بەر دەبێت ،نەک بەو جۆرەی ئێستا کەڕۆژ بەڕۆژ گوندەکان وێرانتر دەبن و هیچ پلانێکی ئاوەزیش نیە بۆ چارەسەر.
مافیای نەوت لەکوێ نرخی هەنارو هەنجیر بەگرنگتر دەزانێ لە تاڵانی نەوت.
3
ئەوە مانگێ کەمێ کەمترە لە ئەوروپام هەڵبەت لەوبارەوە قسەی دیکەم هەیە ، بەڵام ئەم ماوەیە لانی کەم بۆ من بوارێ بوو بۆ ئەوەی ئەو ترسەی ئەوروپیەکان لەڕوسیاو ئەمەریکاو تورکیا ببینم، ماڵخراپ ئەم ئەوروپیانە بەڕادەیەک دەترسن کەڕۆژ نیە چەند ئاگاداریەک نەدەن بەهانیشتمانیەکانیان لەوەی مەترسیەک لەدەرگایە، ئەمەم لە فنلاندو ئەڵمانیا درک پێکرد ، دڵنیام شوێنەکانی دیکەش وەسان.
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی