بیرۆکەی ئەنجامدانی مۆندیال ( پێشبڕکێی کاسی جیهانی ) بۆ یەکەمین جار لەلایەن فەرەنسیەکان پێشنیار کرا ، بەڵام لەبەر کۆمەڵێك هۆکار پەسند بکرێت و ئەنجام بدرێت . دواتر پارێزەرو وەرزش دۆستی فەڕەنسی ( جۆل ریمێ ) زۆر بە گەرمی و پەرۆشیەوە هاتە مەیدان و کاری لەسەر کرد ، لای ( ریمێ ) ئەنجامدانی موندیال هۆکارەکەشی تەنها پەرەپێدانی وەرزش و تۆپی پێ نەبوو ، بەڵکو مەبەستی بوو لە رێگەی مۆندیالەوە زیاتر میللەتان و دەوڵەتانی جیهان لە رێگەی لە یەکتر نزیك بکاتەوەو رێزو خۆشەویستی نێوانیان زیاتر بکات . ( ریمێ ) هەموو هەوڵ و توانای خۆی خستبووە گەڕ بۆ بە دیهێنانی خەونەکەی ، چەندان کێشەی گەورە گەورەی دەهاتە پێش ، بەڵام هەر بەردەوام بوو کۆڵی نەدەدا ، ئەوەبوو دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر تواندرا بریاری ئەنجامدانی یەکەمین مۆندیال لە ساڵی ١٩٣٠ لە وڵاتی ئۆرۆگوای وەربگرێت وەربگرێت.
لەبەر دوری رێگای ئۆرۆگوای و خەرجی سەفەر ، هەڵبژاردەکانی ئەوروپا نەیاندەتوانی بڕیار بدەن و خەریك بوو پرۆسەکە جارێکی دیکە فەشەل بێنێت ، لە کۆتایتدا ( ریمێ ) توانی هەڵبژاردەکانی ( فەرەنسا ، بەلجیکا ، یوگسلافیا ، رۆمانیا ) قەناعەت پێ بێنێت بەشداری بکەن . بۆیە ( ریمێ ) بە باوکی رۆحی مۆندیال دادەندرێت . سەرەتا پێنج وڵات داوای میوانداری مۆندیالیان کردبوو ئەوانیش ئەمانە بوون ( هۆڵەندا ، ئیتاڵیا ، ئیسپانیا ، سوید ، ئۆرۆگوای ) لەدواجار ئۆرۆگوای دەستنیشانکرا ئەرکی میوانداری بگرێتە ئەستۆ ، دەستنیشانکردنی لەبەر ئەم هۆکارانە:
یەکەم ـ هەڵبژاردەیەکی بەهێزی تۆپی پێی هەبوو ، لە هەردوو ئۆلۆمپیاتی ١٩٢٤ و ١٩٢٨ خەڵاتی زێڕی تۆپی پێی بەدەستهێنابوو .
دووەم ـ یادی سەد ساڵەی ئازاد بوونی وڵاتەکەیان بوو لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەری ئیسپانیەکان .
سێیەم ـ حکومەتی ئۆرۆگوای خەرجی بەڕێوەچوون و مانەوەو خواردنی سەرجەم هەڵبژاردە بەشداربووەکانی لە ئەستۆ گرتبوو .
( جۆل ریمێ ) لە ١٤ ئۆکتۆبەری ساڵی ١٨٧٣ لە فەرەنسا لە دایک بووە ، لەساڵی ١٨٩٧ لەگەڵ چەند برادەرێکی یانەی ئەستێرەی سوریان بۆ تۆپی پێ دامەزراند ، لە ساڵی ١٩١٩ یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسی دامەزراند ، لەساڵی ١٩٢١ بووە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ( فیفا ) ، ئەمە دەرفەتێکی باش بوو بۆ ئەوەی ئاواتە دێرینەکەی لە ئەنجامدانی مۆندیال بێنێتە دی . پێنج مۆندیال ( ١٩٣٠ ، ١٩٣٤ ، ١٩٣٨ ، ١٩٥٠ ، ١٩٥٤ ) (جۆل ریمێ )سەرپەرشتی کرد ، لە ساڵەکانی ( ١٩٤٢ ، ١٩٤٦ ) بە هۆی شەڕی دووەمی جیهانی ئەنجام نەدرا . جۆل رێمی لە ساڵی ١٩٥٤ وازی لە سەرۆکایەتی فیفا هیناو ، لە ساڵی ١٩٥٦ بۆ دواجار چاوەکانی لێکناو ماڵئاوایی لە ژیان کرد. هەر لەو ساڵەش لە پای ئەو ماندوو بون و دەسکەوتانەی بۆ بەشەریەت خەڵاتی نۆبڵی پێ بەخشرا.
تا مۆندیالی ساڵی ١٩٧٠ لە مەکسیك کاسی جیهانی ، هەر بە کاسی (جۆل ریمێ )دەناسراو لەو ساڵەدا بەرازیل بۆ سێەم جار بووە پاڵەوانی مۆندیال و بۆ هەتا هەتایە بووە خاوەنی کاسی جۆل ریمێ ، لەوە بە دوا تا ئەمڕۆ ناوەکەی بوو بە کاسی جیهانی.
لە مۆندیالی یەکەم سێزدە هەڵبژاردە بەشدار بوون ، تاکە مۆندیالە هەڵبژاردەکان راستەوخۆ ، بێ یاری پاڵاوتن بەشدار بوون ، یەکەمین یاری فەرەنسا و مەکسیك بوو ، یەکەمین گۆڵ ( لۆسیان لۆران )ی فەرەنسی تۆماری کرد ، یەکەمین یاری فیناڵ لە نیوان ئۆرۆگوای و ئەرژەنتین بوو ، لە کاتی زیاد کراو چوار گۆڵ بۆ ئۆرۆگوای و دوو گۆڵ بۆ ئەرژەنتین یاریەکە کۆتایی هات ، ئۆرۆگوای بووە خاوەنی یەکەمی بردنەوەی مۆندیال.




ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی