ئه‌و كوڕه‌ی پاش كوشتنی دایكی خۆیشی كوشت ته‌له‌فون بۆ خزمێكی ده‌كات "دایكم كوشتوه ته‌رمه‌كه‌ی له ماڵه‌وه‌یه، ئێستا له سه‌ر قه‌برانم خۆیشم ده‌كوژم "تا خزم و پۆلیس ده‌گه‌ن ئیدی ئه‌ویش ته‌رمێكی سارد‌و سڕه، ئه‌مه نابێت وه‌ك هه‌واڵێك لێیبڕوانین، هه‌واڵێكی ساده‌و هیچی تر، ئه‌وه‌ش ئه‌و په‌ڕی نه‌زانی و نائاگاییه ئه‌و هه‌موو میدیا‌و ماس میدیایه بیكه‌نه هه‌واڵێكی ساده‌و له بنج و بنه‌وانی ئه‌م تراژیدیا گه‌وره‌یه نه‌كۆڵنه‌وه.
ئه‌گه‌ر كورد رۆماننووسی باشی هه‌بێت چیرۆكی ئه‌م كوشتنه ده‌شێت رۆمانێكی كاریگه‌ری لێبه‌رهه‌م بێت، نه‌له مێژوی كوردا نه‌له مێژوی جیهاندا ئه‌مه یه‌كه‌م دایك نیه به ده‌ستی كوڕه‌كه‌ی بكوژرێت، دوادایكیش نابێت، به‌ڵام تراژیدیاكه له ته‌له‌فونه‌كه‌وه ده‌ستپێناكات، كه ئاخۆ باسی چی تر كراوه‌و خزمه‌كه چی تری به كوڕه‌كه وتوه، تراژیدیاكه له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات كوڕه‌كه له به‌ر نه‌بوونی كڕیار‌و ده‌رنه‌هێنان بۆی پێشتر دوكانه‌كه‌ی داخستوه، ئه‌مه قسه‌ی خزمه‌كه‌یه‌تی، نه‌بوونی و نه‌داری و ده‌ستته‌نگی كاره‌سات دروستده‌كات، ناكرێت بڵێین بابه ئه‌وه روداوێكه‌و ته‌واو، ئه‌وه روداوێكی ئاسایی نیه، ئه‌وه دایك كوشتنه، دایككوشتن ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بووبێت كه ئه‌م كوڕه نه‌یویستبێت دوای مه‌رگی خۆی دایكی به نه‌داری و نه‌بوونی بژێت ، ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، له نێو ئه‌م دڵبه‌ردی ژیانه‌دا ئه‌و كوڕه ویستویه‌تی چاكه له گه‌ڵ دایكیا بكات یان تاوانێكی گه‌وره‌ی ده‌رهه‌ق كردووه ، چركه ساتی بیركردنه‌وه‌و بڕیاردانی كوشتن ئاوه‌ز كوێر ده‌بێت.
ئه‌م روداوه به كاریگه‌ریه ناخهه‌ژێنه‌كه‌یه‌وه درێژكراوه‌ی هه‌موو ئه‌و روداوانه‌ی چه‌ند ساڵ پێشتره، كه دایك مناڵی خۆی ده‌كوژێت، باوك جه‌رگی خۆی ده‌بڕێت، كوڕه ئه‌و كچه خه‌ڵتانی خوێنده‌كات كه گوایه پێشتر خۆشیویستوه، پێشمه‌رگه خۆی هه‌ڵده‌واسێت، كچێك كه‌می نمره‌كانی ده‌بنه هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بسوتێنێ، روداوی دیكه ئه‌مانه به‌شێكن له وێرانبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كه "سیاسیه‌كان، تاڵانچیه‌كان، میدیاكان ،پیاوانی ئاینی، زانكۆ‌و په‌یمانگاو ناوه‌نده‌كانی خوێندن" تا دوای لێی به‌رپرسن، هۆكاری زیادبوونی ئه‌م وێرانیه‌ن ، له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا درامای توركی كه ئیدی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی ئاكاری به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه بردوه.
له‌م دۆزه‌خه‌دا كه خودی خۆمان و ئه‌و ده‌سته‌بژێرانه‌ی ده‌بوو دنیای باشتر بۆ ئێستا‌و ئاینده ده‌سته به‌ر بكه‌ن دروستمان كردووه، رۆژ به رۆژ مۆراڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیرۆزیه‌كانی مرۆڤ ڕووبه ڕووی هه‌ره‌س و تێك‌شكان ده‌بنه‌وه، ئێمه له به‌رده‌م تێكشكانێكی ئاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رونی گه‌وره داین، ئه‌وه چ كاره‌ساتێكه كوڕێك دایكی خۆی بكوژێت و دواتریش زۆر خوێنساردانه هه‌واڵه‌كه بدات به خزمێكی خۆی و خۆیشی بكوژێت، له بری ئه‌وه‌ی سیاسیه‌كان دژی یه‌كتر بن و چاڵ بۆ یه‌كتر هه‌ڵبكه‌نن، له بری ئه‌وه‌ی پیاوانی ئاینی هێنده له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دابن یه‌كشكێنی بكه‌ن و داوو بۆیه‌كتر بنه‌نه‌وه، له بری ئه‌وه‌ی مامۆستایانی په‌روه‌رده خه‌یاڵیان لای وانه‌ی تایبه‌تی بێت و هه‌ردوو بواری په‌روه‌رده‌و فێركردنیان گرێدابێت به وه‌رگرتنی موچه‌كه‌یانه‌وه، پێویسته شۆڕشێكی چاكسازی گه‌وره بكرێت، شۆڕشی گێڕانه‌وه‌ی ئاكار، شۆڕشی ئاشتكردنه‌وه‌ی مرۆڤ له گه‌ڵ خۆی.
كوڕێك دایكی خۆی ده‌كوژێت و ده‌سه‌ڵات و میدیا‌و خه‌ڵك و پیاوانی ئاینیش ته‌ماشا ده‌كه‌ن و هیچ ناڵێن، له كاتێكا پیاوانی ئاینی زۆر باش ده‌زانن كه قورئان رێنماییان ده‌كات كه مناڵه‌كان له‌به‌رده‌م دایك و باوكیاندا ئۆفیش نه‌كه‌ن، مه‌لاكان له بری رێنمای و ئامۆژگاری ژیرانه، یه‌كێكێیان له شاشه‌ی ته‌له فیزیۆنه‌وه به خاتونێك ده‌ڵێت "مادام مێرده‌كه‌ت نوێژ ناكات لێی جیابه‌ره‌وه " وه‌رن ئه‌م قسه‌یه به‌راورد بكه‌ن به هه‌ڵوێست و مه‌لایه‌تی مه‌وله‌وی و مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و مه‌لاكانی پێشین، وه‌ره كه‌ناڵه‌كه‌ت ناوی ئامۆژگاری بێت و كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان بكه‌یت ، مه‌لابیت و له كه‌ناڵێكی ته‌له فیزیۆنه‌وه بڵێی " ئێزدی پیسن " مه‌لابیت و باسی شه‌هوانیه‌تی خۆت بكه‌یت، مه‌لابیت و هه‌موو جه‌سته‌ی ژن به عه‌یبه‌و كێماسی و عه‌وره‌ت بزانی ، مه‌لا بیت و مینبه‌ر بكه‌یته سه‌نگه‌ر جنێودان و سوكایه‌تی به‌وانی تر ، سیاسی بیت و نه‌توانی چوار رسته‌ی ئاوه‌زی بڵێیت، له بری قسه‌ی سه‌نگین و شه‌ڕی به ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی جیاوازی ئه‌رێنیه‌وه بازاڕی جنێو گه‌رم بكه‌یت ، مامۆستای زانكۆ بیت و به فێرخوازه‌كانت بڵێی" فێر ده‌بن یان نا به جه‌هه‌نه‌م من موچه‌ی خۆم وه‌رده‌گرم ".
ئێمه له دنیایه‌كی ته‌واو شێواوداین، ده‌مێكه كه‌سانی وه‌ك دكتۆر كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی و نمونه‌ی وه‌ك ئه‌و هاوار ده‌كه‌ن و داد‌و بێدادیانه‌و كه‌س گوێ ناگرێت، خه‌ریكه هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی ئاكاری هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، جاران خه‌ڵك خۆی له كاری خراپ ده‌پاراست و چاوی له‌وانه ناكرد كه به ناشه‌رعی ده‌بن به خاوه‌ن سه‌رمایه‌و پله‌و پۆست، ئێستا كێبڕكێ له سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت و فڵانی ده‌ڵێت چۆن ده‌بێت ئه‌وی تر ئه‌و هه‌موو شته‌ی هه‌بێت و من نه‌مبێ، ئێمه ته‌نها شۆڕشێكی ئاكاریمان پێویسته، شۆڕشێك فێرمانبكات چۆن رێز له یه‌كتر بگرین، چۆن یه‌كتر بۆ شكاندن و سوكایه‌تی به یه‌ك هاننه‌ده‌ین، چۆن باری ده‌رونی خۆمان چاكبكه‌ینه‌وه‌و دڵنیایی ژیانی باشتر بده‌ین به یه‌كتر.
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی