له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا جارێكی تر باسی كاك عوسمانی حاجی مه‌حمود وه‌ك ئایكۆنێكی سیاسی سه‌نگین هاته‌وه به‌رباس ، قسه له‌وه ده‌كرێت بۆچی ئه‌و هیچ گێڕانه‌وه‌و یاداشتێكی نیه، ئێمه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر گفت و گۆیه‌كی فراوانمان له گه‌ڵكرد، به‌ڵام یه‌كێك له هۆیه‌كانی بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی تا ئێستا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه خۆی پێی وایه له‌م بار‌و دۆخه ناجۆره‌داو له‌و ژیانه سه‌خته‌ی خه‌ڵكدا گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری هیچ له پرسی خه‌ڵك ناگۆڕێت، هه‌ر وه‌ك پێشیوایه ئه‌و یان هه‌ر كه‌سێكی تر هه‌رگیز بۆ ئه‌وه چه‌كیان هه‌ڵنه‌گرت، تا دواتر منه‌ت به سه‌ر خه‌ڵكدا بكه‌ن و زمانی حاڵی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه ئه‌گه‌ر هه‌ر له بنه‌ڕه‌تا ده‌ستمان بۆ چه‌كنه‌بردبا ده‌شێ ژیانی خه‌ڵك باشتر بوایه.
شۆڕش و هه‌رای نه‌ته‌وه‌كانی دنیا له ئه‌مه‌ریكای لاتینه‌وه تا رۆژئاوای عه‌ره‌بی و ئه‌وروپاو ئه‌فریقیاو ئاسیا نمونه‌ی عوسمانی حاجی مه‌حمودیان تیایه كه پاش ماندوو بوون و خه‌باتی زۆر توشی جۆرێك له نیگه‌رانی ده‌بن له‌وه‌ی ئه‌وان خه‌ونێكی تریان هه‌بوو، به‌ڵام چه‌رخی موخالیف شتێكی تری پێشكه‌شكرد، من نه‌ئێستاو نه‌له رابردوشدا هه‌رگیز نه‌موویستوه عوسمانی حاجی مه‌حمود بكه‌مه فریشته‌و خه‌ڵوه‌تگری سیاسی، به‌ڵام جیاوازیه‌كه له گه‌ڵ كۆی هاوڕێ و هاوڕێبازه‌كانی ئه‌وه‌نده زۆره مرۆڤ ناتوانێ وه‌ك یه‌ك سه‌یری هه‌موان بكات، ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لانی دنیا له بواری سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ئاینی و بواره جیاجیاكانی تردا كه‌سانی جیاواز‌و ئه‌رێنی بابه‌خدارمان هه‌ن، كه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌یان له سه‌ر بكرێت، لانی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نمونه‌و ئاماژه نما بۆ ئه‌وانی تر.
بۆ عوسمانی حاجی مه‌حمود له نێو سه‌دان هه‌ڵوێستا دوو هه‌ڵوێستی نمونه‌یی نیشانه‌ی ئه‌و جیاوازیه‌ی ئه‌ون له هه‌موو ئه‌وانی تر ، ئه‌و له گه‌رمه‌ی ئه‌نفالدا له گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی كه‌مدا بڕیاری مانه‌وه ده‌دات و نایه‌وێت كوردستان و گه‌رمیانه‌كه‌ی به جێبهێڵێت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز نایه‌وێت بڵێ من به ته‌نێ ئه‌وه‌م كردووه و ده‌ڵێت له شوێن و جێی دیكه‌ش ده‌كرێت بڕیاری به‌و جۆره درابێت، هه‌روه‌ها له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی دوزخورماتوودا دوای راپه‌ڕینی 1991 كاتێ هه‌واڵی مه‌رگی حاجی مه‌حمودی باوكی و عومه‌ری برای پێده‌ده‌ن، ئه‌و شه‌ڕگه چۆڵناكات و ده‌ڵێت باوكم و براكه‌شم وه‌ك هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌م كوردستانه.
عوسمانی حاجی مه‌حود یه‌كێكه له‌و خوێنه‌وارانه‌ی كه به‌رده‌وام ده‌خوێنێته‌وه‌و ئاگاداری بار‌و دۆخی نێو خۆ‌و ده‌ره‌وه‌شه، هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌و به‌رپرس و فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌كانی باشوری كوردستانیشی خوێندوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ده‌زانێت كه زۆر كه‌س له گێڕانه‌وه‌دا زۆر خۆیان هه‌ڵناوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه خۆی له گێڕانه‌وه بپارێزێت، هه‌ربۆیه زۆر جار له بابه‌ت قسه كردن له سه‌ر هه‌ڵوێست و ئازایه‌تی و ترسنۆكی ئه‌وانی تر خۆی دور ده‌گرێت و نایه‌وێت قسه‌یان له باره‌وه بكات ،ئه‌و ته‌نانه‌ت له به‌راورد به سه‌گی ماڵی حاجیه‌كی گه‌رمیان كه تا گیانی ده‌رده‌چێت پارێزگاری له كه‌ل و په‌لی ماڵی خاوه‌نەکەی ده‌كات و خائینێك كه هاوڕێكه‌ی ده‌كوژێت و ده‌چێته‌وه ده‌بێته جاش به رسته‌یه‌ك ده‌ڵێت " ئه‌وه مرۆڤ و ئه‌وه‌ش سه‌گ ".
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی