یه‌ك دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر خاتونێك له ئه‌وروپاوه گه‌ڕابوه‌وه بۆ كوردستان، به‌رپرسێكی زل و زه‌به‌لاحی خاوه‌ن مناڵ و هاوژین ، پێی وتبوو ئه‌گه‌ر ئاماده‌بیت له گه‌ڵم بیت له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا یه‌ك ملیۆن دۆلارت ده‌ده‌مێ، ناوی به‌رپرسه‌كه‌و خاتونه‌كه‌م لایه‌و له به‌ر ڕووسوری خاتونه‌كه‌و وه‌ڵامه قه‌پۆز شكێنه‌كه‌ی به‌و ناو گه‌ڵ په‌رسته به حساب شۆڕشگێڕه ، ناوه‌كان با بمێنێ بۆ رۆژی خۆی، كه‌س و كاری شه‌هیدو پله یه‌كی شه‌هید هه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌ی ده‌رمانی نیه له ماڵه‌وه ده‌تلێته‌وه، كه‌چی ئه‌منی له به‌ر دڵانی حزب كه حزبیش وه‌ك كۆت و شه‌رواڵ ده‌گۆڕێت، به‌س ڤێللاكانی بای 15 ملیۆن دۆلاره ،تاهیر وه‌تار له رۆمانی شه‌هیده‌كان ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وه‌ی بیر چووه كه بنووسێت كچ و ژنی شه‌هیده جه‌زائیریه‌كان هه‌ندێكیان ناچار بوون دواتر به پاره‌ی جه‌سته هه‌ڕاجی بژین ، هه‌رگیز ئه‌و چیرۆكه‌م بیر ناچێت كه خاتونێكی به ڕومه‌تی كورد، دوای هه‌رزان بوونی گه‌نم مشتێك گه‌نمی هه‌ڵگرتبوو وتبوی، "به نه‌فره‌ت بی تا شه‌رمه زارت نه‌كردم هه‌رزان نه‌بووی ".
سی و یه‌ك ساڵه منه‌تی شۆڕش ده‌كه‌ن به سه‌رماندا كوڕه جاشێك بۆ پارتی و یه‌كێتی له كوڕه ئه‌نفالێك له به‌ر دڵانتره، ناوی كوڕه جاشه‌كه‌و كوڕه ئه‌نفاله‌كه‌شم لایه، مژده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌تان بینی، هه‌مووسلێمانی به رانیه‌و كه‌لارو چه‌مچه‌ماڵیشه‌وه یه‌ك قوتابخانه‌و باخچه‌یه‌كی ساوایان، هه‌ولێریش به گشتی 11 قوتابخانه‌و باخچه‌یه‌كی ساوایان، هه‌ڵه‌بجه‌و رزگاری و شۆڕش له ژنه عه‌ره‌به‌كه‌ن، خۆ من ده‌زانم ئێستا وه‌زاره‌ت بڕو بیانوی خۆی هه‌یه، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت ئه‌م جیاوازیه نه‌رێنیانه زنجیره به‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و رقه‌كان ئه‌ستور تر ده‌كات.
وه‌زیره فه‌رمانبه‌ره‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی له ناو حكومه‌تا چۆن وه‌ڵامی ئه‌م نادادیه ده‌ده‌نه‌وه، چ شوره‌ییه‌كه شۆڕش شاره‌كان و شوێنه‌كان بكات به دوژمنی یه‌كتر، له كاتێكا ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان و توله‌رانس په‌ره پێبدات.
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی