درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕلەمان، ئاماژەیە بە نەخۆشیکەوتنی جستەی سیاسی وحیزبیی ھەرێم، پێشبینی زیاد لە ئاسەوارێکیشی لێدەکرێت، لەوانەش:
١- بێھەیبەتترکردنی دامەزراوەی پەڕلەمان.
٢- نائومێدترکردنی ھاوڵاتی لە دەنگدان
وبەشداری سیاسی
٣- خراپترکردنی نێوبانگی ھەرێم لەنێوەندە نێودەوڵەتی وجیھانییەکانداو ئیحراجکردنی دۆستەکانی.
٤- لاوازترکردنی پێگەی ھەرێم بەرامبەر دەرو دراوسێ، لەچوار چێوەی ھەل ومەرجی ئێستادا
٥- زیاتر تێکچوونی پەیوەندی نێوان ھێزە خۆبە ئۆپۆزیسیۆن پێناسەکردووەکان، لەسۆنگەی موزایەدە بەسەر یەکتردا کردن وتوندتربوونی کێبڕکێی نێوانییان!
٦- دروستبوونی کێشە لەنێوان ھەندێ
حیزبی دەرەوەی یەکێتی وپارتی لەسۆنگەی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ بڕیارەکەو درێژە دان بەمانەوە لە پەڕلەماندا یاخود کشانەوە.
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی