هه‌ر بۆ بیر خستنه‌وه كاتێك مام جه‌لال بووبه سه‌رۆك كۆماری عیراق ، له‌به‌رانبه‌ردا پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ بارزانی بوو ، واته ئه‌مه وه‌ك جۆرێك له رێكه‌وتن وا بوو ، ته‌نانه‌ت له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی راسته‌وخۆیشا به سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌موو یه‌كێتی ده‌نگیان به بارزانی دا، ئه‌و ده‌م كۆسره‌ت ره‌سوڵ له كوردستانی نوێ به یه‌كێتیه‌كانی وت "ده‌نگدان به كاك مه‌سعود، ده‌نگدانه به مام جه‌لال" بارزانی له 2005 بووبه سه‌رۆكی هه‌رێم، تا دوای ریفۆاندۆم له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه، له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی دوه‌میشیدا كه ئیدی ركابه‌ریشی هه‌بوو یه‌كێتی ده‌نگیان پێداو گۆڕانیش ئه‌ندام و لایه‌نگرو هه‌وادارانی سه‌رپشك كرد، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و گۆڕان ده‌نگیان پێنه‌دایه ده‌رچوونی ئه‌سته‌م ده‌بوو ، چونكه ركابه‌ره‌كه‌ی به بێ پشتیوانی مادی و میدیا 25%ی ده‌نگه‌كانی برد.
دوركه‌وتنه‌وه‌ی مام جه‌لال له كوردستان و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی بار‌و دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی و سه‌رهه‌ڵدانی ریفۆرم و ره‌گ له ده‌ره‌وه‌و دواتر گۆڕان و تادوای پێگه‌ی یه‌كێتی له به‌رانبه‌ر پارتیدا لاواز كرد، ئه‌مه‌ش به زیانی گه‌وره بۆ یه‌كێتی به كۆتا هات ، دوای مام جه‌لالیش پۆستی سه‌رۆك كۆمار بێكێشه بۆ دكتۆر فواد مه‌عسوم بوو، به‌ڵام له 2018 پارتی بێ ره‌چاو كردنی ئه‌و رێكه‌وتنه كۆنه‌ی كه هه‌رێم دراوه به‌وان و پۆستی سه‌رۆكۆماریش دراوه به یه‌كێتی، كاندیدی بۆ سه‌رۆككۆمار دیاری كرد، كاندیده‌كه‌ش دكتۆر فواد حوسێن بوو كه كۆنه یه‌كێتی و هه‌روه‌ها دۆستی نزیكی به‌رهه‌م ساڵح بوو له ده‌ره‌وه ، به‌ڵام ئیتر ئه‌و ركابه‌رێتی، سه‌ركه‌وتنی دكتۆر به‌رهه‌م و كشانه‌وه‌و شكستی ركابه‌ره‌كه‌ی درزێكی خسته نێو ماڵی كوردیه‌وه كه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه ئیتر پارتی داوای به‌غداو هه‌ولێریشی ده‌كرد.
ده‌سهه‌ڵگرتنی یه‌كێتی له پۆستی سه‌رۆك كۆمار، یان گۆڕینیشی پاش ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك به‌ربژێری ئه‌و حزبه دیاری كراوه، جۆرێك ده‌بێت له خۆ به‌ده‌سته‌وه دان، گیری و پێداگری ئه‌وه نیه تۆ له كاندیده‌كه‌ی خۆت په‌شیمان نه‌بیته‌وه، گیری ئه‌وه‌یه بڵێن ده‌بێت ئه‌و نه‌بێت، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌بێت مه‌رج نیه لایه‌نی به‌رانبه‌ر به كه‌سی تر رازی بێت و به‌ربژێری خۆی بكشێنێته‌وه، كه‌واته هه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه یان گۆڕانكاریه‌ك خۆی له خۆیدا شكسته، له كاتێكا هیچ بیانویه‌كی ئاوه‌زیش نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكرێت.
یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی پێویستی به‌وه‌یه كه جۆرێك له داننان به یه‌كترو، جۆرێكیش له یه‌كتر قه‌بوڵكردن هه‌بێت، له سیاسه‌تا گیربوون به‌و جۆره‌ی ئه‌وی تر ناچار به ملدان بكرێت ، بواری یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی ناهێڵێته‌وه‌و دۆخه‌كه ئاڵۆز تر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێمه قه‌بوڵمان بێت یان نا پارتی و یه‌كێتی ئێستا حاكمی كوردستانی باشورن و ئه‌وان ئه‌گه‌ر به رێژه‌یه‌كی كه‌می ده‌نگده‌ریشه‌وه بێت وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن ، هه‌ر لایه‌كیان ئه‌وی تر ناچار به بچوككردنه‌وه‌و پوكانه‌وه بكات، ئه‌وه خۆیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌دا غلۆر ده‌كاته‌وه، ئه‌مه راستیه‌كه‌و هیچی دی .
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی