محه‌مه‌د سه‌عید كوڕی میرزا مه‌جید كوڕی حاجی ئه‌حمه‌دی قه‌زاز سه‌رچاوه‌كان باس له دوو شوێن ده‌كه‌ن كه لێی له دایك بووه، هه‌ن ده‌ڵێن له خورماتوو له دایك بوه‌و زۆربه‌ش باسی سلێمانی ده‌كه‌ن، كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراو رۆشنبیر‌و خوێنه‌وارو نه‌ته‌وه‌یی و خه‌مخۆری هه‌ژاران بووه، ساڵی 1904 هاتوه‌ته دنیاوه‌و له 20ی ئه‌یلولی 1959 هه‌ڵواسراوه.
له ساڵی 1924 دوای ته‌واوكردنی خوێندن له به‌غدا له سلێمانی بووه به فه‌رمانبه‌رو پاشماوه‌یه‌ك بووه به مودیری ناحێی تانجه ڕۆ، دواتر قایمقامی زاخۆ، هه‌روه‌ها له چوار پارێزگای كورد نشین بووه به پارێزگار " هه‌ولێر، كوت، كه‌ركوك، موسڵ " له هه‌ر چوار پارێزگاكه كوردانه‌و جوامێرانه كاری كردووه، چیرۆكی جۆراو جۆر له باره‌ی خه‌مخۆری و به‌ته‌نگه‌وه هاتنی خه‌ڵكی لێده‌گێڕنه‌وه، ساڵی 1953 بووه به وه‌زیری كار‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و سه‌رده‌مه له چه‌ند پارێزگایه‌ك نانه‌واخانه‌ی حكومی بۆ هه‌ژاران كردوه‌ته‌وه‌و به نرخی هه‌رزان نان دراوه به خه‌ڵك، هه‌رئه‌وكاته‌ش ناوی "باوكی هه‌ژاران" ی لێنراوه له رۆژی بردنی بۆ هه‌ڵواسین وته‌یه‌كی به ناوبانگی هه‌یه " ناترسم و ده‌زانم بڕیاری كوشتنم دراوه ،كه سه‌رده‌كه‌ومه به‌ر په‌تی خنكاندن ده‌بینم كه‌سانێك له ژێر پێمدان شایانی ئه‌و ژیانه نین ".
هاوسه‌ره‌كه‌ی پێش هه‌ڵواسینی ویستویه‌تی هه‌وڵی بۆ بدات ئازاد بكرێ پێده‌چێت به‌ڵێنی به‌ردانی وه‌رگرتبێت، هه‌واڵی بۆ ده‌نێرێت ئه‌گه‌ر واز له‌و كاره نه‌هێنێت لێی جیا ده‌بێته‌وه، هه‌ر یه‌ك له عه‌بدولڕه‌حمان به‌یاتی و زوهێر كازم عه‌بود كتێبیان له باره‌یه‌وه نووسیوه، كتێبه‌كه‌ی به‌یاتی به ناوی " سه‌عید قه‌زاو رۆڵی له سیاسه‌تی عیراقی‌دا"یه ، لێره‌و له‌وێ زۆر جار له باره‌ی جوامێری ئه‌وپیاوه م خوێندوه‌ته‌وه ، كاك له‌تیف گلی له بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆیدا كه به ناونیشانی " یادگه‌یه‌ك له مێژوه‌وه "چاپكراوه ده‌ڵێت " ساڵی 1957 وه‌زیری ناوخۆ سه‌عید قه‌زاز سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات، خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ پێشوازی گه‌رمی لێده‌كه‌ن و هه‌ندێك داواكاریان ده‌بێت به‌ڵێن ده‌دات بۆیان جێبه‌جێ بكات ، دواتریش هه‌ندێك له ئاغاكانی هه‌مه‌وه‌ند داواده‌كه‌ن چه‌مچه‌ماڵ بخرێته سه‌ر سلێمانی له به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركوك زۆربه‌ی كارمه‌ندانی توركمانن و ئه‌مانیش توركمانی نازانن،ئه‌مه‌ش به عه‌رزو حاڵێ ده‌ده‌نه وه‌زیر، ئه‌ویش ده‌ڵێت پاش چوونم بۆ سلێمانی و بۆ لای دایكم كه گه‌ڕامه‌وه به‌غدا وه‌رن بۆ لام، ده‌ڵێن كه چوونه بۆ به‌غدا پێی ووتون، ئێوه چۆن داوا ده‌كه‌ن چه‌مچه‌ماڵ له كه‌ركوك جیا بكه‌مه‌وه‌و بیخه‌مه سه‌رسلێمانی ، ئه‌و كات له به‌ر پارێزگاری كه‌ركوك كه عه‌ره‌به‌و له گه‌ڵمدا بوو پێم نه‌وتن، من نامه‌وێ یه‌ك كورد له كه‌ركوك دابڕێت " ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی كاك له‌تیف دورو درێژترن.
نه‌سیر چادرچی باسی چیرۆكێكی خۆی ده‌كات له گه‌ڵ سه‌عید قه‌زاز كه وه‌زیری ناوخۆ بووه، ده‌ڵێت سواری فڕۆكه بووم بچم بۆ لوبنان، فڕۆكه‌كه هێشتا به‌رز نه‌بووبوه‌وه له زه‌وی رایانگرت و ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری دایگرتم، وتی نابێ عیراق جێبهێڵیت، جانتاو كه‌ل و په‌له‌كه‌م له فڕۆكه‌كه‌دا بوو فڕۆكه رۆیشت و من گه‌ڕێنرامه‌وه، رۆژی دوای چوومه لای وه‌زیری ناوخۆ "خوا لێی خۆش بێت سه‌عید قه‌زاز" ئه‌ڵێ ته‌واوی چیرۆكه‌كه‌م بۆ گێڕایه‌وه، ئه‌ڵێ له‌وه ده‌چوو ئاگادار بێت زۆر رێزی گرتم به نه‌رمی قسه‌ی له گه‌ڵ كردم و پێی وتم ئێوه گێچه‌ڵمان پێده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌میش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و قسه‌و باسی زۆر ده‌گێڕێته‌وه، بۆ جانتاو كه‌ل و په‌له‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆت من قه‌ره‌بووت ده‌كه‌مه‌وه خۆیشم بلیتی سه‌فه‌رت بۆ ده‌كڕم، ده‌ینێرێت بۆ شوێنێ تر‌و لای كه‌سێكی تر، به‌ڵام نه‌سیر ده‌ڵێت ناچم، ئه‌م به‌ڵێن ده‌دات هیچی توش نه‌بێت، نه‌سیر ده‌ڵێت هه‌رواش بوو ، دواتر ئیشه‌كه‌م جێبه‌جێ بوو كێشه‌و گرفته‌كه‌شم له سه‌ر لاچوو، ئه‌وه هه‌ڵوێستی سه‌عید قه‌زازه له گه‌ڵ نه‌یارێكی خۆی و حكومه‌ته‌كه‌یدا، تۆ بڵێی عیراق جارێ تر وه‌زیری له‌و جۆره به خۆیه‌وه ببینێ.
جێی داخه سه‌عید قه‌زاز به كوردی شتێكی ئه‌وتۆی له باره‌وه نه‌نووسراوه، له كاتێكا ده‌بوو ئێستا باخچه‌و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌ی به ناوه‌وه بوایه، درود بۆ مه‌رگی ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه‌و یادی پڕخێر بێت.
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی