له كه‌ركوك رۆتین و ته‌عریب و بێڕۆڵكردنی كورد گه‌یشتوه‌ته ئاستێكی زۆر ترسناك و هه‌ندێك بار‌و دۆخ و مامه‌ڵه‌دا مرۆڤ ناچار ده‌كات بڵێت خۆزگه به كفندز ، له‌م رۆژانه‌ی پێشوودا نوسراوی ژماره 3507 له 28-8-2022 ئاراسته‌ی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی تایبه‌ت مه‌ند كراوه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی و زاری داگیركراوی سه‌رده‌می به‌عس بگێڕدرێته‌وه بۆ عه‌ره‌به‌كان و له سه‌ریان تاپۆ بكرێت ، ئه‌م نووسراوه‌ی راكان به سود بینین له‌و بار‌و دۆخه‌ی ئێستا له عیراقدا ده‌گوزه‌رێت ، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ به‌عساندن و عه‌ره‌باندن ، هه‌ر ئه‌م نوسراوه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كورده كه‌ركوكیه‌كان راكان راپێچی به‌رده‌م دادگا بكه‌ن ، نه‌ك نوسراوه‌كه به داوایه‌ك له وه‌زیرێك رابگیرێت و ئیتر به هار بهێنرێته چۆك .
ئه‌و نوسراوه‌و چه‌ندین هه‌وڵی دیكه‌ی راكان له رابردودا به‌شێكن له پرۆسه‌ی عه‌ره‌باندنی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان ، له به‌رانبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌و بڕیاره‌كانی دیكه‌دا ده‌بوو ئێستا ده‌نگی پارله‌مانتاره كورده‌كان وه‌ك ده‌نگی محه‌مه‌د جافی نوێنه‌ری سه‌رده‌می پاشایه‌تی به‌رز با ، له كاتێكا محه‌مه‌د جاف له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا جیاواز له ئێستا نوێنه‌ر بوو ، نوێنه‌ره كورده‌كان كه ئێستا له ناویاندا یه‌كێكیان جێگری سه‌رۆكی پارله‌مانیشه ، تا ئێستا پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شیان نیه بۆ كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان ، نه‌یانتوانیوه له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌ك سه‌ردانی كه‌ركوك و ناوچه‌كه بكه‌ن پێكه‌وه ،نه‌یانتوانیوه كه‌مترین رۆتین چاره‌سه‌ر بكه‌ن .
رۆتین و ڕوتانه‌وه به جۆرێكه كه بۆ هه‌ر ئیشێك بچیت ده‌بێت سه‌ره‌تا پاره‌یه‌ك بده‌ی ، پاره‌كه بۆ كێیه‌و بۆچی ، ئه‌وه هه‌قه نوێنه‌ره كورده‌كان به دوادا چوون بكه‌ن ، ته‌نانه‌ت بۆ گوازتنه‌وه‌ی فۆڕمی خۆراك له دابه‌شكه‌رێكه‌وه بۆ یه‌كێ تر ده‌بێت بڕێك پاره بده‌ی ، من له ماوه‌ی رابردوودا بۆ گوازتنه‌وه‌ی فۆڕی دایكم كه یه‌ك كه‌سه‌و خوشكه زایه‌كم كه ئه‌ویش هه‌ر خۆی ماوه زیاتر له هه‌شتا هه‌زارم دا بۆ ئه‌وه‌ی ئیشه‌كان زوو بڕوات ، جۆرێك له هاوبه‌شی و كاری ژێر به ژێر هه‌یه بۆ كێشانه‌وه‌ی پاره له هاوڵاتی ، جاری وایه به ئه‌نقه‌ست هه‌ڵه‌یه‌كی بچوك له نوسراوێكا ده‌یان كێشه‌و به‌ره‌ت بۆ دروستده‌كات ، بۆ نمونه له له‌یلان دروستكردنی كارتی نیشتمانی بۆ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌وانه‌ی فۆڕمی په‌نجاو حه‌وتیان كه‌ركوكه ، دنیایه‌ك كێشه‌و گرفتیان بۆ دروست ده‌كرێت ، من نمونه‌كان له سه‌ر خانه‌واده‌ی خۆم دێنمه‌وه ، دایكم بۆ داوای سوره‌ت قه‌یدێك له‌بری ناوی دایكی به هه‌وا بنووسرێ ، هیوا نووسرا بوو ، تا ئێستا چه‌ندین جار هات و چۆی له‌یلانمان كردوه‌و هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه ، كچێكی خۆم بۆ شوێنی له دایكبوون ناسنامه‌كه‌ی نووسرابوو چه‌مچه‌ماڵ – كه‌ركوك ، له كاتێكا فۆڕمی ئێمه 1957 له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كێشه‌ی زۆریان بۆ دروستكردین ، تا له بری چه‌مچه‌ماڵ – كه‌ركوك بكرێته چه‌مچه‌ماڵ سلێمانی ، كاتێك نوسراوم له نه‌خۆشخانه‌و به‌شی له دایكبوونی چه‌مچه‌ماڵیشه‌وه برد بۆ له‌یلان ، كه ناردیانم بۆ كه‌ركوك له‌وێ عه‌ره‌بێك زۆر خوێن ساردانه ووتی ئه‌مه نابێت به ده‌ست بێت ده‌بێت به‌رید بیهێنێت .
نمونه‌ی ئێمه نمونه‌ی هه‌زاران خانه‌واده‌ی تره ، له كاتێكا به پێی ده‌ستورو به پێی ماده‌ی 140و به پێی یاسای ریشه كێشكردنی به‌عس ده‌بوو ئه‌و كێشانه هه‌رگیز بۆ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ، خورماتوو، كفری ، كه‌لار دروست نه‌كرێت ، چونكه پێشتر به بڕیاری به‌عس له سه‌ر كه‌ركوك لادراون ، با نوێنه‌ره كورده‌كان كه‌مێك له كاتی خۆیان بۆ سه‌ردانی له‌یلان ته‌رخان بكه‌ن و بچن بزانن له نێو قه‌فه‌سی باری كه‌سێتی له‌یلان و له‌و فه‌رمانگه په‌رپوته‌دا چی ده‌گوزه‌رێت ، بۆده‌بێت هاوڵاتیه‌ك بۆ ئیمزایه‌ك دوو سێ جار هام و شۆی كه‌ركوك و له‌یلان بكات .
له هه‌موو ئه‌وانه‌ش خه‌راپتر ئه‌وه‌یه كورد وه‌ك كێڵگه‌ی ئه‌زمون مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌كرێت ، بۆنمونه قایمقام بڕیاری روخاندنی چوار سه‌رپێچی له ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌كان بدات و ناچاری په‌شیمانبوونه‌وه بكرێت ، یه‌كسه‌ر رووده‌كاته ناوچه كوردیه‌كان ، له كاتێكا پۆستی پارێزگار‌و پۆستی قایمقامی كه‌ركوكیش ، پۆستی كوردن و له 2017 داگیر كراون ، هه‌ڵبه‌ت له‌مه‌دا كوردیش خه‌تای زۆره ، چونكه جگه له حزبیانه كاركردن له شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌و ساڵه له بری داكۆكی له كه‌ركوك راكردنیان هه‌ڵبژارد .
هه‌ڵبه‌ت پرسی گه‌ڕانه‌وی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی به پێی ماده‌ی سه‌ت و چل قه‌ره‌بووكراونه‌ته‌وه‌و پرسی نیشته جێكردنی عه‌ره‌بی تر له كه‌ركوك له‌و لاوه بوه‌ستێت ، كه رۆژنیه پشتگیری بۆ خێزانه عه‌ره‌بێك نه‌كرێت كه ده‌یه‌وێت له كه‌ركوك نیشته جێبێت ، ئه‌وه جگه له كێشه‌و گیر‌و گرفته‌كانی خوێندنی كوردی و مامۆستا كورده‌كان و هه‌تا دوای ، من كاتی خۆی كه ماوه‌یه‌ك به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی پارله‌مانی كوردستان بووم ، به‌رنامه‌م بوو كار له سه‌ر ئه‌و دۆسیانه به‌گشتی بكه‌م ، به‌ڵام هه‌ر زوو ئێمه‌یان په‌لكێشی كێشه‌یه‌كی ناڕه‌وا كرد‌و ناچاریان كردم، له پێناوی خه‌ڵكا ده‌ست له‌و پۆسته هه‌ڵبگرم، ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی دورو درێژه‌و ده‌ستی حزب و لایه‌نی كوردی تێیدا له هه‌موو ده‌ستێ كاریگه‌ر تر بوو .
هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ركه‌ركوك رۆژ به رۆژ له زیاد بووندان، به تایبه‌ت هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر كوردی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان ، ئه‌ركی نوێنه‌رانی كورده بێ جیاوازی بیر‌و ڕا كار بۆ لادان و دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بكه‌ن .
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی