1
دوا په‌یامی موقته‌دا سه‌در ، جگه له‌وه‌ی په‌یامێكی به‌رپرسانه‌و ئاكاری بوو ، خۆیشی كڕیه‌وه‌و خۆی له به‌رپرسیاره‌تی خوێن رشتن بێبه‌ری كرد‌و شوێن پێی باوك و مام و خانه‌واده‌كه‌ی هه‌ڵگرت ، ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كی هه‌م به‌رزه‌و هه‌م ده‌گمه‌نیشه‌بۆ عیراق ، خه‌ڵكی تر بۆ مانه‌وه‌ی سه‌ری خۆیان ئاماده‌ن سه‌ری هه‌موو میله‌ت بكه‌نه به‌رده‌بازی په‌ڕینه‌وه.
2
ئه‌وه‌ی بۆ من جێی سه‌رسوڕمان بوو ، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ویستی له خۆ بێگانه بوون و رق له خوده كوردیه‌بوو كه جگه له ئاوێته‌كردن به چێژی بینینی ئازاری كوردێكی تر هیچی تر نه‌بوو ، موقته‌دا كه ده‌گاته خوێن رشتن خۆی بێبه‌ری ده‌كات له ده‌سته‌و دایه‌ره‌كه‌ی ، كه‌چی كورده حه‌یاته‌كه به گوێره‌ی هه‌ندێ درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی ماس میدیا حه‌زی ده‌كرد ته‌رمی سه‌رۆك كۆمار‌و كورده‌كانی یاوه‌ری بهێننه‌وه بۆ سلێمانی ، ئاخر له‌و ماوه كه‌مه‌دا پڕ‌و پاگه‌نده‌ی زۆر كرا ، كه ئه‌مه پێویستی به دووباره شیكردنه‌وه‌ی ئاوه‌زی كوردیه ، ئه‌م رق له خۆی بوونه چیه گه‌لۆ؟.
3
له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان كه ئه‌و ده‌م هه‌رزه‌كارێك بووم ، به ناوی ئازاد هه‌ورامی ئاشنا بووم ، هه‌رگیز رێك نه‌كه‌وت بیبینم ، به‌ڵام شه‌هید بوونه‌كه‌ی كاریگه‌ریه‌كی زۆری له سه‌ر جێهێشتم ، له‌م ساڵانه‌ی دواتردا به رێكه‌وت لای دۆستێك نامه‌یه‌كی ئه‌وم بینی ، له سه‌ر داكۆكی له هاوڕێكانی كه ئاشیان دروستكردبوو، له‌وێ رون و راشكاو ده‌ڵێت من له گه‌ڵ ئه‌و شێوه سزایه نیم ، ئه‌وه‌نده‌ی تر لای من شیرین بوو ،ئازاد هه‌ورامی و عه‌لی عه‌سكه‌ری و تاهیری عه‌لی والی و زۆری تر له نمونه هه‌ره جوانه‌كانی مرۆڤی كوردی باشور بوون.
4
له چه‌ند ساڵی رابردودا موقته‌دا هه‌رچی بوو ، هه‌رچۆن بوو ، ئێستا كه‌سێكی تره ، بۆیه ده‌كرێت مرۆڤ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت زۆر باش بێت ، گه‌ر نا ، ئه‌رێ زیندانی كراوانی شیلادزێ و بادینان ده‌بێت زۆر باشێك ، نا ، باشێكی ڕووت نه‌بێت به‌ریاندات .
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی