عاسی مسته‌فا ئه‌حمه‌د له دایكبووی ساڵی 1952دانیشتوی گوندی زینانه ناحێی سه‌نگاو قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ" زینانه‌له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا ساڵی 1988 له‌گه‌ڵ هه‌زاران گوندی دیكه‌دا وێرانكراو، قه‌زای چه‌مچه‌ماڵیش له پرۆسه‌ی عه‌ره‌باندن و بچوکكردنه‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوكا له كۆتای حه‌فتاكان خرایه سه‌ر سلێمانی "عاسی سه‌ربازی عیراقی بوو له 27- 3-1982به دیلی كه‌وته ده‌ست سوپای ئێران دوای هه‌شت ساڵ دیلی 24-8-1990به گۆڕینه‌وه گه‌ڕایه‌وه نیشتمان و هاته‌وه بۆ سه‌ر هه‌واری خاڵی و گونده وێرانكراوه‌كه‌ی، عاسی بێ هاوسەرو مناڵ له مزگه‌وتی مه‌لا برایم له چه‌مچه‌ماڵەوە، رۆژی 4-10-1990نامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆك كۆماری عیراق، سه‌دام حوسێن نووسی و باسی ئازاره‌كانی خۆی كرد‌و سۆراغی هاوسه‌رو سێ مناڵه‌كه‌ی كرد له 26ی هه‌مان مانگی 1990 دوای 22رۆژ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به نوسراوی فه‌ڕمی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و له ژێر ناوی سه‌عدون عه‌لوان ساڵح له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی بۆیان نووسی "هاوسه‌رو مناڵه‌كانت له پرۆسه‌ی ئه‌نفالا تیا چوون".
هاوسه‌ری عاسی مسته‌فا ئه‌حمه‌د عه‌زیمه عه‌لی ئه‌حمه‌د بووكه له دایك بووی ساڵی 1955بووله كاتی ئه‌نفال كردنیدا ته‌مه‌نی 33 ساڵ بوو.
چرۆعاسی ئه‌حمه‌د 1977ته‌مه‌نی 11ساڵ بوو.
فه‌ره‌یدون عاسی ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی 8 ساڵ بوو
روخۆش عاسی ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی 6 ساڵ بوو .
واته عاسی ئه‌حمه‌د كه له دیلی گه‌ڕایه‌وه له بری هاوسه‌رو دوو كچ و كوڕه‌كه‌ی له ئامێز بگرێت ، ته‌نانه‌ت هه‌رگیز ئێسك و پروسكیشیانی ده‌ستنه‌كه‌وته‌وه.
عاسی له 7ی ئایاری 2022 دوای 34 ساڵ تلانه‌وه‌و خه‌وبینین به هاوسه‌رو مناڵه‌كانیه‌وه به یه‌كجاری چاوی لێكنا.
له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا سه‌دان، بگره هه‌زاران چیرۆكی ئازار به‌خش و كاریگه‌ر هه‌ن، به‌ڵام چیرۆكی عاسی ترۆپكی نا ئومێدی مرۆڤی كورد له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌ر ده‌ست نیشان ده‌دات كه ته‌نانه‌ت به خزمه‌تكردنیشی ئه‌و لێناگه‌ڕێت ئاسوده بژیت، هیچ كه‌س له سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه هێنده‌ی عاسی مرۆڤێكی دڵبریندار نه‌بووه، هه‌ر نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێك كه ئه‌و شه‌ڕی بۆ ده‌كرد، هاوسه‌رو مناڵه‌كانی كردنه ژێر گڵی بیابانه‌وه.
من دڵنیام گه‌ر عاسی خوێنه‌واریه‌كی زۆرباشی هه‌باوتونای نووسینی ڕۆمانی هەبوایەو خۆی ئه‌و تراژیدیایه‌ی نووسیباوه، ره‌نگه رۆمانی پڕخه‌م و نائومێدی عاسی مسته‌فا تراژیدی ترین رۆمانی سه‌ر گۆی زه‌وی با، زۆر له چاره‌نووسی ئاده‌میزادی شۆڵۆخۆف و مردو خۆره‌كان و به ئازار تره.
عاسی وه‌ك دڵشكاوترین سه‌ربازی دیل دێته‌وه‌و نامه‌یه‌كی پڕ له ئازار بۆ سه‌دام ده‌نووسێت ، ئه‌وانیش زۆر به خوێنساردی له وه‌ڵامیدا ده‌ڵێن هاوسه‌رو مناڵه‌كانت له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا تیا چوون ، ئه‌م چیرۆكه تراژیدیایه‌ی عاسی گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ی شه‌رمه‌زار كردنی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدو سوڵتان هاشم و نزار خه‌زره‌جی و تاوانبارانی دیكه‌ی ئه‌نفاله.
جیاوازی عاسی له هه‌ر قوربانیه‌كی تری سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه ئه‌وه‌یه كه عاسی چه‌ندین جار قوربانیه " سه‌رباز بووه بۆ وڵاتێك كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی روبه‌ڕووی قڕكردن كردوه‌ته‌وه، وڵاتێك به دیل گرتویه‌تی كه نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌چه‌وسێنێته‌وه، به دیلێكی تری ده‌گۆرنه‌وه كه ڕه‌نگه ئه‌ویش كوردێك بێت، دێته‌وه گونده‌كه‌ی روخاوه، هاوژین و مناڵه‌كانی نه‌ماون، شوێنی نیه بۆی بچێت، كه‌س و كار‌و خزمه‌كانیشی له‌و په‌ڕی وێرانی و شكستان، تازه دوو ساڵه پرۆسه‌ی ئه‌نفال به كۆتا هاتووه، ئه‌مه چ جۆره قوربانیه‌كه، له چیرۆكی ئیبراهیمدا خودا به‌رانێك بۆ رزگاری ئیسماعیل ده‌نێرێت، له چیرۆكی عاسیدا كه‌س بچوكترین ئومێدی ناداتێ، ئه‌و دوای 34 ساڵ چاوه‌ڕوانی بێهوده مرد، من ده‌زانم له چ دۆخێكا ژیا‌و مرد، چونكه خزمێكی خۆیشم شه‌ریفی كوێخا عومه‌ری ساتی "ساتی گوندێكه له ناوچه‌ی شوانی سه‌ر به كه‌ركوك، له ئه‌نفالدا وێرانكرا" هاوسه‌رو كچه‌كانی به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتن، دواتر هاوسه‌ر گیری كرد، كوڕێكی بوو، هه‌میشه تا مرد كوڕه‌كه‌ی له خۆی دوور نه‌خسته‌وه، نه‌وه‌ك له ده‌ستی بچێت .
چیرۆكی عاسی ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌رو سیناریست و تیمێكی به توانا بیكه‌ن به فیلم ، نه‌ك مرۆڤی ئاسای ته‌نانه‌ت فه‌یله‌سوف و زانكۆ گه‌وره‌كانی دنیا تووشی شۆك ده‌كات، ئێ له هه‌موو دنیا سه‌رباز بایه‌خی جیاوازی پێده‌درێت ، ده‌وڵه‌ت هاوسه‌رو منڵه‌كانی ده‌پارێزێت، ژیانیان مسۆگه‌ر ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ربازه بكه‌وێته ده‌ست دوژمن، ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی خوێندن، بژێوی، ژیانی شایسته بۆ هاوسه‌رو مناڵه‌كانی دابین ده‌كات تا گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی، به‌ڵام له چیرۆكی عاسیدا ئه‌مانه هیچی نین، نه‌ك ئه‌وه هاوژین و مناڵه‌كانی، ماڵه قوڕینه‌كه‌ی زینانه‌ی، كه‌س و كار‌و خزمه‌كانی، مه‌ڕو ماڵات و په‌له‌وه‌ره‌كانی، یادگه‌و یادگاری هه‌مووبه یه‌ك جاری ده‌سڕنه‌وه ، ته‌نانه‌ت داوای لێبوردنێكیشی لێناكه‌ن.
ته‌نها چیرۆكی عاسی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق داوای لێبوردن له كورد، له كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوان بكه‌ن و قه‌ره‌بوویان بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌ی داوای لێبوردنی حكومه‌ت له هه‌موو ماڵێكی كوردستاندا هه‌ڵواسرێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده پێویسته له چه‌قی به‌غدا وێنی نامه‌كه‌ی عاسی و وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌عس بكرێته دیوار به‌ند و ئه‌و مێژووه بۆ هه‌تا هه‌تا به‌ر نه‌فره‌ت بكه‌وێت، عاسی مرد بێئه‌وه‌ی كه‌س داوای لێبوردنی لێبكات.
تێبینی : عاسی کوڕێکی بچوکی بەناوی مەریوان کە ئەوساتەمەنی 13ساڵبووەولەدایکبووی1975بووە دواتر ئەویش بەنەخۆشی مردوە.
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی