هەواڵی ئەمڕۆ

پێشنیارێک بۆ ڕەخساندنی ھەلی کاری زیاتر

به‌همه‌ن عه‌بدوڵا

8-08-2022

2870جار خوێندراوەتەوە


ماتۆڕسکیل لە نێوان کاری دلیڤەری و بەکارھێنانی  تایبەتیدا :

سۆشیال میدیا و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوی سەردەم کارئاسانی  کردوە بۆ  مرۆڤ کە بتوانێت بەشێکی زۆری پێداویستەکانی خۆی لەڕێگەی ئۆنلاینەوە دەستەبەر بکات،  بێ ئەوە ماندوو بێت ،بەشێکی زۆری ئەم دابینکردنی پێداویستیانە بەشێوازی گەیاندنە کە لە ڕێگەی ماتۆڕسکیلەوە ئەنجام ئەدرێت ، لەھەمان کاتیشدا کاری دلیڤەر و گەیاندن ھەلی کاری بۆ کەسانێکی زۆر بەتایبەت لە چینی گەنجان ڕەخساندوە ، بەڵام لەھەرێمی کوردستاندائەم بابەتە بۆتە کێشەیەک و ھەتا ئێستا چارەسەر نەکراوە و  ڕۆژانە گوێبیستی ڕوداووی ماتۆڕسکیل ئەبین و خوێنی چەندین گەنجی ئەم وڵاتە بەھۆی کەمتەرخەمی حکومەت و کۆمپانیاکانانەوە لەسەر شەقام بەفیڕۆ ئەڕوات ئەمە جگە لەوەی لەکاتی ڕوداوی ھاتووچۆدا ئەگەر ھۆکاری ڕواداوەکە ماتۆڕسکیلەکەش نەبێ لەبەر ئەوەی کە ماتۆڕەکەو شۆفێرەکەی ساڵانەو مۆڵەتیان نیە ناتوانرێت مافی خۆی وەربگرێتەوە و مافی دەخوری جگە لەو زیانە مادی وگیانیانەی بەری دەکەوێت   لە کاتێکدا چارەسەرکردنی کارێکی قورس نیە ، بۆیە لێرە پێشنیاردەکەم  بۆ وەزارەتی ناوخۆو بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆ و وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ دەکەم کەکێشەی ئەم ماتۆڕسکیلانە چارەسەر بکات بۆئەوەی لەم بێ کاری و قەیرانەدا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ گەنجان بڕەخسێت و سەلامەتی گیانی گەنجانمان بپارێزین ، بە گرتنەبەری ئەم ڕێکارانەی لای خوارە : 

1. سەرژمێری کردنی سەرجەم ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە ئێستا لە خواردنگەو فرۆشگا و پێشانگاکان کاری دلیڤەری دەکەن 

2. لەبەرامبەر بڕێک ڕسوماتدا بکرێت بە ناوی ئەو جێگەیەی کە کاری پێدەکەن یان بکرێت بەناوی ئەکەسانەی مۆڵەتی لێخورینی ماتۆڕسکیلیان ھەیە و تابلۆی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانیان پێ بدرێت ئەم کارە لە پێشودا بۆ ئۆتۆمبێلە خوار مۆدێلەکان کراوە و لەبەرامبەر بڕێک پارەدا تۆمارکراون و کارێکی قورس نیە ، بەمەرجێک ڕەچاوی توندوتۆڵی و مۆدێلی ماتۆڕسکیلەکە بکرێت 

3. ھەموو ئەو کەسانەی کە کاری دلیڤەری ئەکەن لە شوێنی کارەکەی خۆیان پشتگیری بھێنن بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی ھاتووچۆ بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زانستی فێری مانۆڕەکان و مەترسیەکانی لێخوڕینی ماتۆڕسکیل بکەن .

4. بەڕێوەبەرایەتیەکانی ھاتووچۆ کارئاسانی بکە  بۆ فێرخوازن و بەگروپ کۆرسی تایبەتیان بۆ بکرێتەو بۆ ئەوەی بەشێویەکی یاسایی ببن بە خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیل.

5. لەدوای ئەم ڕێکارانە بەڵێن نامە لە ھەموو ئەو جێگایانە وەربگرن کە :

أ. بەھیچ جۆرێک ماتۆڕی تۆمار نەکراوە بەکار نەھێنن لە بەپێچەوانەوە  دەستی بەسەردا بگیرێت.

ب. ھەر کەسێک داوای کار دەکات وەکو کاری گەیاندن داوای مۆڵەتی لێخواڕینی ڵێبكرێت و وێنەیەکی لای خۆیان بپارێزن .

ت. بەکار ھێنانی جلی تایبەت و ئامرازەکانی خۆ پارێزی لەکاتی لێخوڕیندا وئەم خاڵە دەبێ بە توندی چاودێری بکرێت و لەکاتی  پشتگوێخستنیدا جگە لە سزای شۆفێرەی ماتۆڕسکیلەکە سزای خاوەن شوێنەکەش بدرێت بەداخستن بۆ ماوەیەکی کاتی یان ڕاگرتنی کاری گەیاندن بۆ کاتێک بەپێی جۆری سەرپێی جۆری سەرپێچیەکە وەکو پاڵپشتیەک بۆ سەلامەتی گیانی شۆفێرەکان

پ.ھەموو ماتۆڕ سکیلەکان لۆگۆی تایبەت بە جێگای کارەکەی پێوە بێت و ژمارە تەلەفونی لەسەر بێت 

ج.نابێ ماتۆڕسکیلەکان دەستکاری دەنگیان بکرێت و خەڵک بێزار بکەن . 

ح. خاوەن کارەکان کات دیاری نەکەن بۆئەوەی لەئەنجامی خێرای لێخوڕین ڕووداوی ھاتووچۆ دروست نەبێت.

تێبینی / ھەر خاڵێکی تر لەبەرژەوەندی ئەم کارەبێت دەتوانرێت پێشنیار بکرێت .

 


ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی