هەواڵی ئەمڕۆ

تایوان و جیۆپۆلەتیکی چیپس

حسێن مەحمود

7-08-2022

2995جار خوێندراوەتەوە


ماوەیەکە کێشەی تایوان وەک پرسێک بۆتە ڕۆژەڤی سیاسی و میدیایی کەئاماژەیەبۆ گرژیەک لەنێوان  پەکین و تایپێدا . لەم نێوەدا چین گوشارەکانی زیاتر کردووە بۆسەر ئەم وڵاتە تاوەکو بەجۆرێک لەجۆرەکان ملکەچی بکات یان بیخاتە ناو چواچێوەی بەرژەوەندیەکانی خۆیەوە .ئەم پرسە جگەلەڕەهەندە سیاسیەکەی کۆمەڵێک ڕەهەندی تری ئابوری و تەکنەلۆجی و جیۆپۆلەتیکی هەیە کەمن بە جیۆپۆلەتیکی چیپس ناودێری دەکەم.

چیپس چیە ؟ 

سەرەتای شۆڕشی پیشەسازی سێەم لەشەستەکانی سەدەی ڕابردوو بریتی بوو لە پێشکەوتنی ئامێری وتەکنەلۆجی وبەکارهێنانی ئامێر لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا. عەقڵیەتی زانستی و ئامێرسالاری بووە سیما هەرەدیارەکەی ئەم شۆڕشە. شۆڕشی پیشەسازی سێیەم بازدانێکی گەورەبوو لەچاوشۆڕشەکانی پێش خۆیدا .تەکنەلۆجیای شۆڕشی پیشەسازی سێیەم بووە هۆی هاتنە ئارای جیهانێک کەلەسەر بنەمای تەقەنیاتی نوێ کاردەکات ، کۆمپیوتەرو مۆبایل و ئامێرە پێشکەوتوەکانی دیکە دەستکەوتەکانی ئەم شۆڕشەن. ئەوەی لەمۆبایل وکۆمپیوتەرو ئۆتۆمبێل وکەلوپەلەکانی تردا بەکاردەهێنرێ ماتریالی سەرەکی بریتیەلەسلیکۆن و پێی دەوترێ ( electroni chips ) تەنکۆڵەی ئەلیکترۆنی.

تەنکۆڵەی ئەلیکترۆنی قەبارەکەی بچوکەو نزیکەی پێنج نانۆمەتر دەبێت و بڕبڕەی پشتی تەکنەلۆجیای نوێیە و لەسەرئاستی جیهان تایوان لەم بوارەدا پێشەنگەونزیکەی %60 ی پێکدەهێنێ . مایکرۆچیپس بەشدارە لەپێکهێنانی عەقڵی ئامێرەکان و لەبوارەکانی کەلوپەلی پزیشکی ، چەکی پێشکەوتو ،کۆمپوتەرو ئامێرە زیرەکەکان بەکاردەهێنرێ و لەم بوارەشدا چیپس بۆتە ڕوخساری ململانێی جیهان بەگشتی و چین وخۆرئاوا بەتایبەتی.

لەبەرگرینگیەکەی لەڕوی ئابوریەوە بەنەوتی نوێ ناوی دەبەن ،بەگوێرەی هەندێ توێژینەوە چیپسە هەرە پێشکەوتوەکان بەڕێژەی %90 تایوان خاوەنداریەتی دەکات .کۆمپانیای TSMCزەبەللاحی تایوان کەتایبەتەبە بەرهەمهێنانی چیپس یەکەمی سەر ئاستی جیهانە. کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی وکۆمپانیا بەناوبانگەکانی جیهان لەبەرهەمەکانیاندا پشت بە تایوان دەبەستن . ئەم تەنکۆڵە ئەلیکترۆنیە هێندە پڕبایەخ و گرینگە وشارەزایانی ئەم بوارە پێیان وایە کێرڤی مەعریفی electronic chips لەکێرڤی چەکی ئەتۆم بەرزترە. ئەم پێشکەوتنە تەکنەلۆجیەی تایوان بەدەستی هێناوە بۆتە سەرهەڵدانی ململانێ لەناوچەکەدا بەتایبەتی لەگەڵ چین چونکە کۆنتڕۆڵکردنی تایوان خەونێکی چینیە. 

لەبەرامبەردا ئەم دورگەیەی ناو زەریای ئارام بەو پێشکەوتنە بەرچاوەی بەدەستی هێناوە بەرگەی فشارەکان دەگرێ ،شارەزایانی بواری جیۆپۆلەتیک تیورێکی نوێیان داڕشتوە بەناوی (تیوری قەڵغانی سلیکۆن ) . بەپێی ئەم تیورە کەم وڵات دەتوانێ جەنگ لەگەڵ تایواندا بەرپابکات، چونکەئاکامەکانی زۆر مەترسیدارن.

ئەگەرگەنمی ئۆکرانی کاریگەری لەسەر گرانبونی نرخەکان لەسەر ئاستی جیهان هەبووبێ، سیلکۆن کاریگەری زۆر زیاترە، چونکە بەبێ تەکنەلۆجیا ناتوانرێ نان دروست بکرێ.


ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی


بەپەلە