به رێكه‌وت نامیلكه‌یه‌كی بچوكی وه‌رگێڕاوم له سه‌ر بازرگانی كۆیله له ئه‌فه‌ریقیاوه بۆ ئه‌وروپا به ده‌سته‌وه بوو ، نامیلكه‌كه‌عه‌لی مه‌ولود له فارسیه‌وه وه‌ریگێڕاوه بۆ زمانی كوردی و پێش فارسیه‌كه‌ش ماریۆ سۆوسا به زنجیره له بڵاوكراوه‌ی پڕۆلیتاری كۆمۆنیستی سوید به زنجیره بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌و دواتر كراوه به نامیلكه، وه‌ك وه‌رگێڕه كورده‌كه نووسیویه‌تی ، وه‌رگێڕ مێژوی زنجیره وتاره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ 1997 نوسه‌ری نامیلكه‌كه باسی رۆڵی ئاینی مه‌سیحی و كه‌نیسه‌و پاپا ده‌كات له به كۆیله كردن و بازرگانی كۆیله‌دا له سه‌ر ده‌ستی پورتوگالیه‌كان و دواتر ئه‌وروپیه‌كان.
به‌رگی نامیلكه‌كه وێنه‌ی ئاڵایه‌كی فه‌ڕه‌نسیه به‌سه‌ر روخساری ئه‌فریقیه‌كه‌وه، كتێبه‌كه،بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی هزری شه‌هید ئارامه‌و له سه‌ر ئه‌ركی دكتۆر ته‌ها ڕه‌سوڵ چاپكراوه ، دكتۆر ته‌ها ڕه‌سوڵ له چه‌ند ساڵی رابردوودا رۆڵێكی دیاری له وه‌شان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردیدا گێڕاوه ، هاوڕێ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌م به‌رگی كتێبه‌كه سه‌رنجی راكێشا‌و سه‌یرێكی كردووبه سه‌ر سامیه‌وه وتی فه‌ڕه‌نسا یه‌كه‌م وڵاته كه بازرگانی كردنی به مرۆڤه‌وه به فه‌ڕمی له ساڵی 1794 هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه ، ئه‌و پێی وابوو ئه‌و به‌رگه وه‌ك زوڵمێكه له فه‌ڕه‌نسیه‌كان ، من زۆر هه‌وڵمدا به‌رگی نامیلكه‌كه به سویدی به ده‌ست خه‌م ، هاوڕێی ئازیز روناك شوانی دوای گه‌ڕانی زۆر وتی " به‌رگی كتێبه‌كه‌م نه‌دۆزیه‌وه ، به‌ڵام له ئۆپسالا ئه‌و نامیلكه‌یه نرخی 35 كرۆنه ، به‌س به شێوه‌ی نامیلكه‌ی به‌رده‌ست نه‌مدۆزیه‌وه چاپكرابێت "ئه‌وه قسه‌ی داده روناك بوو.
من دڵنیام ئه‌گه‌ر كرابێته نامیلكه‌ش به‌رگه‌كه‌ی ناشێت ئاڵای فه‌ڕه‌نسا بێت ، چونكه ناكرێ له سوید‌و له سه‌ر كۆیله‌كردن بێت له ئه‌وروپاو سوید خۆیشی رۆڵی هه‌بووبێت كه‌چی بێن وێنه‌ی فه‌ڕه‌نسا بخه‌نه سه‌ر به‌رگه‌كه ، من پێمناخۆش بوو ، دڵنیاشم به مه‌به‌ست نه‌بووه، ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وبه‌ر ، یانی یه‌ك دوو ساڵێك پێشتر ،هه‌ندێك داخ له دڵ به‌رانبه‌ر وڵات و سیستمی ئازادانه‌ی فه‌ڕه‌نسا شه‌وێك له سه‌ر شۆسته‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چه‌ندین ئاڵای فه‌ڕه‌نسایان كێشا بوو ، گوایه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پێی پیا بنه‌ن ، ئه‌مه رێك له‌و سه‌روبه‌نده‌دا بوو كه ئه‌لیزێ پێشوازی له نوێنه‌رانی كورد ده‌كرد ، نه‌ك كۆشكی ئه‌لیزێ گه‌لی فه‌ڕه‌نسا زۆربه كوردیان خۆش ده‌وێت و شانازی به هاوكاری كورده‌وه ده‌كه‌ن ، ساڵی 2013 كۆمه‌ڵێك سیاسی رۆژنامه‌وان و نوسه‌ركه زۆربه له سنوری كه‌ركوك بووین له سه‌ر داوه‌تی كۆمپانیای تۆتاڵ و فه‌ڕه‌نسیه‌كان له پاریس دیدار‌و میتینگێكی دوو رۆژه كرا، له‌وێ زۆرێك له‌و دۆسته فه‌ڕه‌نسیانه‌ی قسه‌یان كرد ، باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد چۆن هاوكاری كوردیان كردوه، به‌ڵام هاوكاریه‌كان زۆر له‌و خزمه‌ته كه‌متر بوون كه بێرنارد كۆشنه‌ر، یان خاتوو دانیاڵمیتران به كوردیان كردوه ، دیاره ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش جێی سوپاسه.
تۆتاڵ ئامانجی خۆی هه‌بوو ، ناچمه‌وه سه‌ر ئه‌و باسه ، به‌ڵام ئێستاش فه‌ڕه‌نسیه‌كان وه‌ك دۆست و نزیك خۆیان به كورد ده‌ناسێنن و بێگومان هه‌ر واشه و ره‌نگه زۆر كاریان كردبێت كه ئێستا كاتی باسكردنیان نه‌بێت ، هاوڕێیه‌كی چه‌مچه‌ماڵیم چه‌ند سه‌عات دواتر هه‌موو ئاڵاكانی سڕیه‌وه‌و وێنه‌ی سڕینه‌وه‌كانیشی بۆ ناردم ، فه‌ڕه‌نسیه‌كان گه‌لێكی زندوون ، ره‌نگه هه‌ندێك سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌ی داگیر كاری ئه‌م شوێن و ئه‌و شوێن له سه‌ر گه‌ل نه‌كه‌وێت و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسیار بن ، به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌له‌هه‌ندێك سیاسه‌ت و هه‌ست و كه‌وتی سیاسی نه‌گیرێت ، بۆ من گه‌لی فه‌ڕه‌نسا گه‌لێكی دۆسته‌و ئه‌گه‌ر له دیرۆكیشدا ئێمه‌یان له بیر كردبێت له رۆژێكدا ، به‌ڵام ئێستا پشتگیریمان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر شۆڤاری خۆمان نه‌با ، ره‌نگ بوو فه‌ڕه‌نسیه‌كان ئێمه‌یان ببردایه‌ته دۆخ و زه‌مانێكی باشتره‌وه.
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی