بڕیارده‌رێكى نوێ هاتۆته سه‌ر سنگى سیاسه‌تكردن وئاراسته‌كردنى ڕووداوه‌كانى به‌غدا، ناز ناوه‌كه‌ى (وزیر القائد)ه، دراوه به كه‌سێك ناوى (محمد صالح العراقی)ه، ئه‌مڕۆ ئه‌م كه‌سه فه‌رمانیدا (خۆپیشانده‌ران ته‌نها هۆڵى كۆبونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق چۆڵ بكه‌ن، نه‌ك ته‌واوى باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان و ده‌وروبه‌رى..)
واتا هۆڵى كۆبونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق ئاماده‌یه بۆ كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران، به‌ڵام ئه‌مجاره په‌رله‌مانتاران له ژێر عه‌باكه‌ى (موقته‌دا سه‌در) و به مه‌رج و فه‌رمانه‌كانى (وه‌زیر القائد) له‌سه‌ر كورسییه‌كانیان دا ئه‌نیشن.
ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كانى هه‌رێم فه‌رمانیان به په‌رله‌مانتاران دا (به بێ چۆڵكردنى ته‌واوى باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان وده‌وروبه‌رى) به‌شدارى هه‌ر دانیشتنێكى ئه‌و په‌رله‌مانه بكه‌ن، ئه‌وا به ناوى كورده‌وه یه‌كه‌م متمانه ئه‌به‌خشن به باڵاده‌ستى وسه‌روه‌رى (ڕه‌وتى سه‌در) به‌سه‌ر ته‌واوى ده‌وڵه‌تى عیراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، دواتر ئه‌بێت چاوه‌ڕوانى فه‌رمانه‌كانى (وزیر القائد) بن تا پێیان بڵێت.. كه‌ى كۆ ببنه‌وه و ده‌نگ به چ یاسایه‌ك بده‌ن.
ئه‌وه‌ى پێویسته هه‌موان بیزانن ئه‌وه‌یه، چیتر له به‌غدا كه‌س گوێ بۆ مه‌رج و داواكارییه سواوه‌كانى جارانى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم ناگرێت له باره‌ى پۆست ودۆسێ جیاجیاكان، وئه‌گه‌ر ئه‌یانه‌وێت پارێزگارى له (قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێم بكه‌ن) و خۆیان نه‌بن به مه‌ترسى له‌سه‌ر ئه‌م قه‌واره‌یه، با سیاسه‌تكارانى كورد (دۆخى نا ده‌ستوورى بوونى عیراق) ڕابگه‌ێنن.. بیر له ئه‌گه‌رى كشانه‌وه له پرۆسه‌ى سیاسى ئێستاى عیراق بكه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌رنا، له داهاتوویه‌كى تزیكدا هیچ لایه‌نێكى ئێستاى حوكمڕان له هه‌رێمدا خۆى وه‌ك قوربانى نه‌خاته ڕووى هاوڵاتیان.
تا زووه فریاى هه‌رێم بكه‌ون و هه‌ڵه‌یه‌كى نوێ بۆ تۆمارى هه‌ڵه مێژوویه‌كانى كورد تۆمار مه‌كه‌ن.
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی