سیستەمی سەرۆکایەتی واتە گەرانەوە بۆ دیکتاتۆریەت

له‌تیف مسته‌فا ئه‌مین

1-08-2022

2684جار خوێندراوەتەوە


چونکە لە ھیچ ولاتێکی دنیا «جگە لە ئەمریکا» ھیچ سیستەمێکی سەرۆکایەتی نیە بەدیموکراتی مابێتەوە، ئیلا بوە بە دیکتاتۆری، یەک نمونەش نیە. 

بەڵێ عێراق ئێستا فەوزایەو ھیچی بەسەر ھیچەوە نیەو گەندەلی تا بینەقاقایە ، بەلام ھەر لە دیکتاتۆریەت باشترە

چونکە دیکتاتۆر گەندەلی و دزیش دەکات و ناشتوانی بلێی بۆ گەندەلی دەکەی ، دەتکوژێ و زیندانیت دەکات

به‌ڵام ئێستا لانی کەم دەتوانی بەدزەکان بڵێی دز جگە لەوە دیکتاتۆر بەبریارێکی قەرەقوشی ھێندەی   سەد ساڵ گەندەڵی ئابوری ولات وێران دەکات ، بۆ نمونە تێوەگلاندنی ولات لە جەنگ 

بۆیە ھەر سیستەمی پەرلەمانی باشترە ، بەلام بەدلنیاییەوە نابێ ئاوا بەردەوام بێ دەبێ سنورێک بۆ گەندەلی دابنرێ و دادگایی بەرپرسە گەندەلەکان بکرێ و سیستەمی پشکپشکێنەی حیزبی کە سەرچاوەی سەرەکی گەندەڵیە دەبێ کۆتایی پێ بھێنرێ


ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی