(عێراق، عێراقى عه‌لى ئه‌میرى موئمینینه، ئه‌و گه‌وره و ڕابه‌رى مه‌زهه‌به‌كانه) ئه‌مه به‌شێكى خاڵى چواره‌مى وتاره‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در بوو له نوێژى هه‌ینى یه‌كگرتوو-ى رۆژى 15/7/2022 .
كورد و سوننه‌ى عیراق وشه‌یه‌كیان نه‌دركاند ، به‌رامبه‌ر ئه‌م ناولێنانه نوێ یه له(عێراق) ، نه‌یانوێرا به (سه‌در ) بڵێن : عێراق ده‌ستوورى هه‌یه ، فیدرالى و دیموكراسییه ، له‌و ده‌ستووره‌دا باس له مه‌زهه‌ب نه‌كراوه.
سیاسهتكارانى كورد له بیستن ولێكدانه‌وه‌ى واتاكانى (عێراقى ئیمام عه‌لى ) خۆیان بێ ده‌نگ كرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چاویان له‌سه‌ر پۆسته‌كانى عێراق بوو ، شه‌ڕیان بوو له‌سه‌رى ، تا ئه‌مڕۆ چاویان به لایه‌نگرانى (عێراقى ئیمام عه‌لى) كه‌وت ، به پێى ته‌قویمى هیجرى وله مانگى موحه‌ڕڕه‌مدا ، چۆن باڵه‌خانه‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دادگاى باڵا .ئه‌شێلن .
هه‌ڵبه‌ته به‌شێكى سیاسهتكارانى كورد، هێشتا وا ئه‌زانن ، ئه‌مه كێشه‌ى نێوماڵى شیعه‌یه وهیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به كورده‌وه نییه ، به‌شێكى تریشیان ، ئه‌م تێكچوونهى به‌غدایان زۆر پێ خۆشه .. پێیان وایه .. ئه‌و دادگایه‌ى بڕیاریدا له دۆسێى نه‌وت .. ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى كاندیده‌كانیان دهرناچوێنى .. هه‌ر بۆ روخان باشه .
به‌ڵام ئه‌وه‌ى سیاسهتكارانى ئێستاى كورد نایزانن ئه‌مه‌یه .. (عێراقى ئیمام عه‌لى) به ڕابه‌رایه‌تى موقته‌دا سه‌در ، ئه‌و عێراقه‌یه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌م ده‌ستووره‌ى ئێستا وبه‌م هاوپه‌یمانییه شكستخواردوانهوه نییه، سه‌ره‌تا لغاوى به‌غدا ئه‌كا ، ئنجا دێته سه‌ر خستنه‌ڕووى مه‌رجه‌كانى بۆ (كورد) پێش ( سوننه)
دڵنیام ئه‌وه‌ى ئێستا سیاسهتكارانى كورد به خۆشى خۆیان له‌سه‌رى ڕێك ناكه‌ون ، ئه‌وكات به زه‌بر له ده‌ستى ئه‌ده‌ن، ئه‌مه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك پێش ئه‌وانى تر نه‌كه‌وێت و (به‌یعه‌ت) نه‌دا.
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی