ڕاستیەکان لەبارەی ھەمواری یاسای نەوت و گاز

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

19-07-2022

6685جار خوێندراوەتەوە


 

ئەم ڕونکردنەوە لەبەر یەک ھۆکارە... زۆر ناخۆشە شتێک دژی بیت، دەنگی پێنەدەیت، بیخەنە سەرت! 
چەند بەڕێزێک نوسراوێکی لیژنەیان بڵاوکردەوەتەوە.. گوایە من ڕازی بوم بەم ھەموارە! 
ڕاستیەکەی... 

 ئەم ھەموارە ھەموارێکی خراپەو ئەنجومەنی وەزیران ناردویەتی.... بەویستی پارتی لە ئەنجومەنی وەزیران کراوەو سەرجەم لایەنە بەشدارەکانی ناو حکومەت ڕازی بوون، من دژی بوم،  چەند جارێکیش لە ھۆڵی پەرلەمان قسەم لەسەری کردوە. تێبینی و ڕەخنەی ئیداریم ھەبوە( ئیشی سەرۆکی دیوان نیە) تێبینی یاسایم ھەبو( ھیچ فەراغێکی یاسایی) بوونی نیە.. 

موداخەلەکانی ئێمەو دەنگ نەدانیشمان بۆ یاساکە لە پەیجی پەرلەمان بە ڤیدۆ ھەیە،  لە ھۆڵی پەرلەمان چیمان وتوە... 
پاشان... لە دانیشتنی پەرلەماندا سیفەتی بەپەلەی پێدرا، ئێمەی لەگەڵ نەبوو دەنگیشمان بۆ نەدا... سەرۆکایەتی پەرلەمان پێداگیربون .. پێش پشووی پەرلەمان ڕاپۆرت بۆ خوێندنەوەی دوەم و سێیەم بنوسرێ! 

بەڵام لە نوسینی ڕاپۆرت، ئێمە پێشنیاری خۆمان جێگیرکرد( بەھاوکاری پەرلەمانتار عەباس فەتاح)  پێشنیارێکمان جێگیرکرد و کردمانە خاڵی یەکەمی ڕاپۆرتەکە "ئەو ماددە لا ببرێت کە سەرۆکی دیوان زیادبکرێت بۆ ئەنجومەنی ھەرێمی نەوت و گاز"  بەڵام دەنگی نەھێنا... 
ئێمەو پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری، ڕوپاک ئەحمەد نوسیمان( تێبینی یاسای و ئیداریمان)  ھەیە
دەڵێن: تۆ سەرۆکی لیژنەی بۆ کۆبونەوەت نەکرد..

سەرۆک لیژنە ناتوانێ کۆبونەوە نەکات  و رایبگرێت... زۆرینە دەی کات، بەڵام لە کۆبونەوە بەڕوونی نوسیومانە تێبیبی یاسایی و ئیداریمان ھەیە لەسەری...  لە ڕاپۆرتی ھاوبەش پێداگیربوین لەسەر جێگیرکردنی ماددەیەک بۆ لابردنی ئەو زیادکردنە( لە ژمارە ٨) دایاناوە، جا ئەگەر ئەو ڕۆژەبا یان دواتر ھەمان شت دەبوو.. 

پاشان لە ڕاپۆرتی ھاوبەش مادەیەکمان جێگیرکرد، کە ئەم ھەموارە نەکرێت دەنگی نەھێنا..... 
واتە: من و ھەرکەسێک سەرۆک لیژنە بێت... دەبێت واژوو لەسەر ڕاپۆرتی ھاوبەش بکەین، بەڵام دەبێ ھەموو سەرنجەکانی تێدا بێت ئەوەی لەگەڵەو ئەوەی دژە... ئەوەمان کرد! 
دەڵێ: بۆ نوسراوە "وەک خۆی" 

ئەوەی کەمێک شارەزا بێت لەکاری پەرلەمانی و پێڕەوی ناوخۆ... وەک خۆی( پێشنیاری حکومەتە) وەک یەکێک لەبژاردەکان دەبێت بنوسرێت لەگەڵ بژاردەی پێشنیاری  پەرلەمانتاران... کام دەنگی ھێنا ئەوە دەبێتە یاسا.... دەسەڵاتی کەس نیە لایبدات... 

من ھیچ پەیوندیەکم بە گۆڕان نەماوە، بەڵام ڕاستیەک ھەیە دەبێ بگوترێت پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی گۆڕانیش دژی بون و دەنگیشیان بۆی نەدا.... 
 لەو لیژنەی منی تێدام پارتی شەش ئەندامی لە ١٠ ھەیە! دەسەڵاتی سەرۆکی لیژنەش نیە پەکی بخات... 
ھیواموایە بگەڕێنەوە سەر ڤیدۆی دانیشتن کێ دەنگی بۆداو و کێی لەگەڵ بوو ! کێ چی وت..

من لەگەڵی بام دەنگم  دەدا.. لە ھۆڵی پەرلەمان قسەم لەسەر نەدەکرد! نەمدەنووسی تێبینی یاسایی و ئیداریم ھەیە! 
ئەوەش ڕاستە پارتی تاوەکو نەبوە زۆرینە نەیھێشت ئەم ئەنجومەنی ھەرێمی نەوت گازە کۆببێتەوە ھەر سەرۆکی حکومەت خۆی بەڕێوەی دەبرد...
ھەموو لایەنەکانی حکومەت ڕازین دۆسیەی نەوت لای پارتی بێت و حەق نیە ڕەخنە بگرن! 

من باوەڕو ئیمانی خۆم بە ھەموو سامانی دونیا نادەم... بەڵێنیشم داوە تا کۆتایی تەمەنم دژی ستەمی دەسەڵات بم..
ھەندێک خەڵک لەوپەڕی دڵسۆزی ڕەخنەدەگرن و ھەندێکیش بەڕق و قینەوە سەرقاڵی بوختانن.. ئامادەنەبون بنوسن کێ دەنگی داو کێ دژی بوو... کاری ئێمە وەک پەرلەمانتار دیارە... 

No photo description available.


ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی