هه‌موو ساڵێ له شارۆكه‌ی داڤۆسی سویسرا ، سهرمایهدارو ده‌وڵه‌مه‌نده زله‌كانی دنیا كۆده‌بنه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری كۆڕبه‌ندی ئابوری داڤۆس بكه‌ن ، ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ی ساڵی 1971كلاوس شوابی مامۆستای زانستی ئابوری سوسری دایمه‌زراند .
نمایشه‌كه به‌و جۆره‌یه كه گوایه خاوه‌ن سه‌رمایه‌كانی دنیا له خه‌می ژینگه‌و ژیان و نان و مانی خه‌ڵكدا كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام راستیه‌كه شتێكی تره ، خاوه‌ن دۆلار‌و دراوه‌كان زیاتر بۆ یه‌كتر بینین و گفت و گۆو بیر كردنه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ‌و ده‌سكه‌وتی زیاتر كۆده‌بنه‌وه‌و هیچ خه‌مێكی ژینگه‌و ژیانی خه‌ڵك كۆیان ناكاته‌وه ، چونكه له سایه‌ی سه‌ری ئه‌واندا رۆژ به رۆژ له به‌رانبه‌ر كه‌ڵه‌كه بوونی سامانه‌كه‌ی ئه‌واندا ژماره‌ی هه‌ژارن له دنیادا زیاتر هه‌ڵده‌كشێت .
له راستیدا به‌شێك له سه‌رمایه‌دارانی دنیا له بری بیركردنه‌وه له ژیانی باشتر بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه چۆن ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وی كه‌مبكه‌نه‌وه ، سه‌رهه‌ڵدانی كۆڤید 19و دواتر سورێژه‌ی مه‌یمون و هه‌موو ئهوپهتایانهی لێره‌و له‌وێ بڵاو ده‌بنه‌وه ، به‌شێكی زۆری هۆكاری رێگری كۆمپانیا زله‌كانی دا‌و ده‌رمانی ئه‌و سهرمایادارانهیه كه رێگرن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ، ئه‌م بابه‌ته پێویستی به داتا‌و په‌یدۆزی ورده ، به‌ڵام هه‌قیقه‌تێكه كه‌س ناتوانێ نكوڵی لێبكات ، ملیاردێره‌كانی دنیا له لایه‌كه‌وه پاره ده‌نێرن بۆ هاوكاری هه‌ژاران بۆ جوانكردنی وێنه‌كه‌ی خۆیان له لایه‌كی تره‌وه له سه‌ر حسابی خه‌ڵك باڵای سامانه‌كه‌یان زیاتر به‌رز ده‌كه‌نه‌وه .
كۆڕبه‌ندی داڤۆس جگه له نمایش و قسه هیچی تر نیه ، هیچیش له دۆخی دنیا ناگۆڕێت ، كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سهرمایهدارو ملیاردێرهكانهو هیچی تر ته‌نانه‌ت بوونه ئه‌ندام له كۆڕبهندهكهو به‌شداری ساڵانه‌ش به پاره‌یه ، ئه‌ندامه‌تی كۆڕبه‌نده‌كه ساڵانه‌كه‌ی 12500 دوازده هه‌زارو پێنجسه‌ت دۆلاره ، هه‌موو به‌شداریه‌كی ساڵانه‌ش شه‌ش هه‌زارو دوو سه‌د و په‌نجا دۆلاری گه‌ره‌كه .
ئێستا كه یه‌كێك له مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر عیراق ، ئێران ، هه‌روه‌ها میسر‌و شوێنگه‌لی دیكه مه‌ترسی زیادبوونی خۆڵبارین و به بیابان بوونه‌و له ئێستاوه مه‌ترسی ئه‌وه‌هه‌یه چه‌ند ساڵی ئاینده ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشانه كهمنهكرێنهوه ، به بیابان بوون و خۆڵبارین ، له سه‌دا سه‌د زیاتر زیاد ده‌كات ، ئایه پڕۆژه‌ی كۆڕبه‌ندی جیهانی و نوێنه‌ره‌كانی ئه‌م ناوچانه كه به‌شداری ئه‌و كۆڕبه‌نده ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه چیه ، ئایه ده‌توانن به ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك و به پڕۆژه‌ی سه‌وز كردنی بیابان و ده‌شته‌كان و باراندنی بارینی ده‌سكرد و كاركردن بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ستی سه‌وز كردنی دارستان ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، یان ئه‌مه‌ش ده‌چێته سه‌ر كێشه‌كانی پێشتری پیسبوونی ژینگه‌و توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵبه‌ندانی جه‌مسه‌ره‌كان و گه‌رمبوونی سروشت و گه‌وره بوونی درزی ئۆزۆن و زیادبوونی ڤایرۆس و هتد .
پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه داڤۆس به چ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی سروشت و مرۆڤ و گیانداراندا ده‌كات ، ده‌یه‌وێ ئه‌وه بكات ، یان جگه له خه‌می دۆلار هیچ خه‌مێكی تر كۆیانناكاتهوه .
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی