به‌ر له‌وه‌ی باسی مه‌ترسیه‌كه بكه‌م ده‌بێت باسی ده‌رفه‌تێكی زێڕین بكه‌م ،كه له به‌رده‌م رۆژئاوای كوردستاندایه، ئه‌گه‌ر توركیا‌و فیتنه‌ی نێو خۆی كوردی بهێڵن ، رۆژئاوا له یه‌ك دوو ساڵی داهاتودا ده‌بێته پێگه‌یه‌كی به هێزی دیموكراتی و پێكه‌وه ژیان ، بۆ ئه‌مه ئهمهریكاو فه‌ڕه‌نساو زۆر وڵاتی دیكه هاوكارن ، كێشه ئه‌وه‌یه بۆ نمونه ئه‌گه‌ر به‌یانی فه‌ڕه‌نسا دهلۆری گه‌نم بنێرێ بۆ رۆژئاوا ، كورده حه‌یاته‌كه‌ی باشور داوای به‌ش ده‌كات .
له ده‌ر فهتهكهو بڕو بیانوی كورده حه‌یاته‌كه گه‌ڕێ و وه‌ره سه‌ر مه‌ترسیه‌كه
ته‌نها شتێ مه‌ترسیه‌كه دور خاته‌وه پێكه‌وه بوون و یه‌كهه‌ڵوێستی و پڕۆژه‌ی ده‌ربازبوونی كورده له ته‌ڵه‌و داوه‌كان .
ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تریش كۆبنه‌وه‌و پڕۆژه‌و پلان و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش بۆ گفت و گۆ له گه‌ڵ عیراق و ده‌رو دراوسێ دابنه‌ن ، نابێت یه‌كێتی و پارتی دا‌و بۆ یه‌كتر بنه‌نه‌وه وه‌ك ئێستا هه‌یه .
پێویسته پارتی ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێت روبكاته به‌غدا، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه به‌غدا زوڵممان لێده‌كات و نابێت بچینه ژێر ركێفی به‌غداوه ، ده‌ی ئه‌ی ئه‌نكه‌ره چی بۆ كردوین ؟
پارتی و په‌كه‌كه پێویسته دابنیشن ، رێكه‌وتن بكه‌ن ،رێكه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئاكاری ، پارتی و په‌كه‌كه كوردن ، یه‌كتریان پێ ته‌واو ناكرێت ، په‌كه‌كه چه‌ند جار پارتی له كه‌وتن رزگار كردووه .
دۆخی شه‌نگال پێویستی به هاوكاری ، بنیاد نانه‌وه ، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یه ، ئه‌م ئه‌ركانه پێش ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆی هه‌ر كه‌س بن ، له ئه‌ستۆی پارتین .
خه‌ریكه هه‌رێم دۆستی به ده‌سته‌وه نامێنێت ، ئێران له هه‌رێم توڕه‌یه ، توركیا خێر‌و بێری وڵاته‌كه‌ش ده‌بات و شه‌ڕمان پێده‌فرۆشێت و فڕۆكه‌و درۆنه‌كانی وه‌ك خاوه‌ن ماڵ ده‌سوڕێنه‌وه ، به ته‌مای دانانی ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازی تره ، ته‌نها هێزێ به گژیا بچێته‌وه په‌كه‌كه‌یه ، عیراق سه‌رگه‌رمی پیلان و داگیر كردنی له ناكاوی بیره نه‌وته‌كانی كوردستانه ، وا بڕوات ده‌شیكات .
هه‌ڕه‌شه‌كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه‌یه ، ده‌زگاكانی پاراستن و زانیاری له بری ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه راپۆرت بده‌نه حكومه‌ت و حزبه‌كانیان بیرله خلیسكاندنی یهكترو پاشقولدان له یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه ، مه‌سعود بارزانی كه له دوای نه‌مانی تاڵه‌بانی ، نه‌وشیروان مسته‌فا ، هێشتا له ژیاندایه‌و باره‌گای بارزانی داناوه و راوێژكار‌و دام و ده‌زگای خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بار‌و دۆخه قسه‌یه‌كی نیه ، خه‌ریكه سلێمانی و دهۆك ده‌كرێنه نه‌یارو دژ ، قسه‌ی نیه ، حكومه‌تی هه‌رێم به تولی عومری به‌م جۆره شێواو نه‌بووه قسه‌ی نیه ، ئاماده نیه له گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م دابنیشێت و سه‌رۆك كۆماری ئه‌وی قه‌بوڵ بێت ، ئاماده نیه ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی و چاره‌سه‌ر بكات .
هه‌موو له ناو یه‌كدا كویس و عینادو بوغزاوین .
هه‌زارو یه‌ك دا‌و نراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم حه‌په‌لوش بكرێت ، كوردیش له ناو خۆیدا خه‌ریكی حه‌په لوش كردنی یه‌كتره ، هه‌مان ئه‌و رۆژگاره‌یه كه شێخ مه‌حمود و عوسمانی و ئینگلیز له شه‌ڕدابوون و كه‌چی هه‌بوون له بری هاوكاری داویان بۆ شێخ ده‌نایه‌وه ، كتێبی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به بێ ده‌وڵه‌تی مایكڵ نیپێڵ كه بادینان محه‌مه‌د كوردانیویهتی دۆخی ئه‌و رۆژگاره و فرت و فێڵه‌كانی سۆنمان بۆ باس ده‌كات .
دوربێت كه‌وتنی سلێمانی كه‌وتنی هه‌ولێرو دهۆكیشه ، بۆیه كه‌س دڵی به كه‌وتنی سلێمانی خۆش نه‌بێت ، پێویسته له ده‌ره‌وه‌ی حزبهكانیشا پیاوانی ئاقڵمه‌ند قسه‌یان هه‌بێت و گوێیان لێبگیرێت ، گوێگرتن له عوسمانی حاجی مه‌حمود، شێخ مه‌حمودی حه‌فیدزاده ، دكتۆر مه‌حمود عوسمان ، شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی و زۆری دیكه ، گوێگرتن له ئامۆژگاری و هاواره‌كانی مه‌ریوانی وریا قانع ، ئاراس فه‌تاح ، بورهان یاسین و زۆری تر ، نیشانه‌ی گه‌وره‌یی و خه‌مخۆریه ، ئه‌وه‌ی هه‌مانه خه‌ریكه به‌رگه‌ی فویه‌ك نه‌گرێت .
ده‌رباز بوون بردنی پاره‌و هه‌ڵاتن و خۆشاردنه‌وه نیه ، ده‌رباز بوون مانه‌وه‌یه له گه‌ڵ میله‌ت و گه‌یاندنی میله‌ته به كه‌ناری ئارام .
ئه‌مڕۆ دره‌نگه‌و سبه‌ی زۆر دره‌نگ
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی