پرنسیپ لەپەیامەکەی (سەرۆکی هەرێم)دا

فارس نەوڕۆڵی

2-05-2022

8172جار خوێندراوەتەوە


سەرۆک نێچیرڤان وەک هەمیشە پەرۆشی ئێستا و ئایندەی هەرێمی کوردستان بووە و بەردەوام پشوو درێژ بووە، سەرەڕای قورسی دۆخەکە ئێستاش وەک باوەڕ، وەک پرنسیپ بەئایندەی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی ستراتیجی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان کرد، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی.

بەتێگەیشتن لەهەلومەرجی سیاسی  ئەوەی خستەڕوو، کە پێویستە بە بەرمەبنای جیاوازی سیاسەت بکەین نەک ڕق بکەینە ستراتیژ، چونکە سیاسەت بەرپرسیارییەتییە، ئەوەی هەست بە بەرپرسیارییەتی ئەم قۆناغە نەکات ناتوانێ لەکایەکەدا بەردەوام  یاری بکات.

لەپەیامەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی داوای ئەوە دەکات پرۆسەی ڕاستکردنەوە دەست پێبکرێت، بۆ ئەوەی کۆی جوانییەکانی دوێنێ ناشیرینتر نەکرێن و چیتر لەڕێگای شەڕی ناو میدیاکاندا بەهاکان بێ بەها نەکەن. پەیامەکەی بۆ هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستانە، بەڵام بە پارتی و یەکێتی دەڵێ لەم قۆناغەدا  لە زۆر لایەنەوە سیماتان سروشتێکی دوانەی هەیە بۆ هەرێمی کوردستان و هەوڵدانی هەریەک لەم دوانەیە بۆ تێکدانی گەمەکە و شکستی  ئەویی دیکە دەرەنجام شکستی دەوروبەریشیان و کۆی پرۆسەکە دەبێت.

بۆیە دەکرێ بڵێین پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان، پرنسیپە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و چارەسەری کێشەکان، دەكرێ بکرێتە نەخشە ڕێگا.


ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی