ئێمە لەکوێین و دەگەینە کوێ؟

فارس نەوڕۆڵی

9-03-2022

10619جار خوێندراوەتەوە


جارێ دەبێ ئێمەئەوە بزانین، کە داواکاری کورد، هێزی کورد، پێگەی کورد بەراوورد بە ساڵانی پێشتر پاشە کشەمان کردووە لە ئاستی داواکاری لە بەغداد. هۆکار زۆرن کە کورد پاشەکشەی کردووە تا گەشتوەتە ئێرە، ئێرەیەکی  بێ هیواکەر.

بۆدروست کردنەوە ی هیوا پێویستما ن بەبیرکردنەوەیەکی ستراتیجی و ئیرادەیەک سیاسی هەمولایەنەکان هەیەلەتەک دەنگێکی قبوڵکردنی  نەرم ئەوەی گرنگە هێشتا کات ماوە تا کار لەکارنەترازاوە، ئێستا لە دوای هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا جیهان لە قەلەقی سیاسی و ئابوری وسەربازی وئاسایشدا دەژی. هەموو کێشەکانیش  زنجیرەیەکن وکاریگەری لەسەریەکتری دادەنێن.

ئێمەش  بەپێی پێوەرەکان ئەڵقەیەکین لەزنجیرە گەورەکە بۆیە پێویستە ئەو پرسیارە لەخۆمان بکەین، گۆڕانکاری دوای جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا چ کاریگەرییەک لەسەر کوردستان و عێراق دادەنێت؟ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت  هێزەکانی پێکهێنەری حکومەت و دەرەوەی حکومەت ئامادەی بکەن،  چونکە ئەگەر لێکەوتەی نەرێنی هەبێت، ئەوا کۆی پرۆسەی سیاسی هەرێم  ڕوبەڕووی کارەسات دەکاتەوە. 

ئەوەی گرنگە  دەبێ دەستمان لەسەر دڵی ڕای گشتی بێت چونکە ئەوە ڕای گشتی یە تەنها هێزی ناوەکی هەر نەتەوەیەکە بۆمانەوە، کەواتە خۆمان بەرپرسیاری یەکەمین لە کەوتن و سەرکەوتن. چیتر ناتوانین هەمو هۆکارەکانی کەوتن و لاوازی بەسەر ئەوانی دیکەدا دابەش بکەین وەک لەمێژوودا وامان گوتوە.

 پاولۆ کۆیلۆ دەڵێ: ( دوبارەکردنەوەی هەڵە چیتر بەهەڵە هەژمار ناکرێت). کەواتە ئەگەر ئێمە خۆمان ئامادەنەکەین لەیەک گوتاردا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەگەرەکان ئەوە هەڵە نیە، بەڵکو تاوانمان کردوە بەرامبەر ئێستاو، دوێنێ و ئایندەی نەتەوەکەمان.

بۆیە پێویستە لە بری ستراتیژی وورد و خاش کردنی یەکتری، بیرکردنەوە و خۆ ئامادەکردن بۆ پێشهاتەکان بکەینە ستراتیژ، ئەگینا ئەم ئێستایە بەرەو ئایندەیەکی نادیارمان دەبات.


ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی