1
به‌رله‌ماوه‌یه‌ك یه‌ك دوو وتارم له سه‌ر سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ و پرسی كه‌ركوك و مه‌سه‌له‌ی كورد نووسی، دۆستێك دیاربوو به دنه دانی خه‌ڵكانێك پێی ووتم ئه‌و وتارانه ده‌چنه خانه‌ی پیاهه‌ڵدانه‌وه له كاتێكا وتاره‌كان سه‌رنج و ره‌خنه‌و تێبینی و به‌رچاوڕوونی بوون، كێشه‌ی ئێمه له باشوری كوردستان ئه‌وه‌یه ده‌بێت به میزاجی حزب و كه‌س هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه بۆ ئه‌وانی تر بكه‌ین، یانی ئه‌وان گه‌ره‌كیانه له چاوی خۆیانه‌وه سه‌یری دنیا‌و ئه‌وانی تر بكه‌ین، له كاتێكا خۆمان خاوه‌نی چاوو بیركردنه‌وه‌و ئاوه‌زی خۆمانین.
جێی سه‌ر سوڕمانه مرۆڤی كورد یان به‌شێك له‌و بوونه‌وه‌ره ئاوا هه‌نگاو بنێت هه‌ركات له كه‌سێك بخۆی یان خواسته‌كانت به دیبێنێ ئیتر ئه‌وه مرۆڤی باڵایه‌و هه‌ر كات پشتت تێكرد ده‌بێت بیده‌یته به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ر، ئه‌م روانینه كوردیه له هیچ كوێی تری دنیادا نیه ، لای كورد نه‌بێت.
2
له 2003ه‌وه تا ئێستا عیراق سێ سه‌رۆك كۆماری كوردی هه‌بووه ، قسه له جیاوازی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وان ناكه‌م ، قسه له‌وه‌ش ناكه‌م ئه‌مه بۆ وڵاتێكی وه‌ك عیراق دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نه ، باسی ده‌سه‌ڵات و هه‌ست و كه‌وته‌كانیشیان ناكه‌م ، قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م سێ سه‌رۆك كۆماره هه‌رسێكیان زۆرتر تیری نه‌یارو دژه‌كانیان له نه‌ته‌وه‌كانی تر ئاراسته‌یان كرا، یان تیری خۆمانه، ئامانج له‌و هه‌موو نه‌یاریه كوردیه به‌وان چیه، بۆچی له بری پاڵپشتی و هاوكاری به‌رده‌وام سه‌نگه‌ریان لێگیراوه، به تایبه‌ت سه‌رۆك كۆماری ئێستا كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كوردزمانه‌كه خۆی لێی چووه سه‌نگه‌ره‌وه‌و هه‌وڵی شكاندنی دا، كه‌چی هه‌ر ئه‌و كورده‌ش لێره‌و له‌وێ داوای زیاتر له‌و ده‌كات، تا ئه‌و راده‌یه‌ی داوای كاری نه‌كرده‌و خورمشی لێده‌كات و ده‌ڵێت "ده‌بێت هه‌ڵوێستی هه‌بێت".
له‌لایه‌كه‌وه ده‌یشكێنێ و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه داوای پاڵپشتی و هاوكاری لێده‌كات ، راستی سه‌رۆك كۆمار هه‌رچی بۆ میله‌ته‌كه‌ی خۆی بكات ده‌كرێ وه‌ك ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی و ئاكاری مرۆییانه سه‌یر بكرێت، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆ ده‌بێت له بری دژایه‌تی و سه‌نگه‌ر لێگرتن لانی كه‌م وه‌ك نوێنه‌ری كورد له عیراقدا چاوی لێبكرێت.
3
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم له سه‌ر پرسی هه‌رێمی كوردستان، پرسی پێشمه‌رگه، پرسی بودجه‌ی هه‌رێم و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه سه‌رۆك كۆماربێده‌نگ نه‌بووه‌و به‌رده‌وام قسه‌ی خۆی هه‌یه، كێشه‌كه له هه‌رێمه‌وه‌یه، هه‌رێم پێیه‌كی له ئه‌سته‌نبوڵ و پێیه‌كی له شوێنێكی تره‌و رووی ده‌می له به‌غدا، ئه‌مه‌ش له ته‌ك لۆژیك و ئاوه‌زا نایه‌ته‌وه، هه‌رێم سیمای حكومه‌تێكی پڕزه‌برو زه‌نگ و پۆلیسی گرتوه، رۆژنامه‌وان و میدیاكارده‌گرێت و تۆمه‌تی جاسوسی و كونسڵكوژی ده‌داته پاڵ، هه‌رزه‌كاری شازده‌و هه‌ڤده ساڵ ده‌كوژێ، موچه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌مه‌ریكا ده‌یدات و ئه‌و ده‌ستی به سه‌ردا ده‌گرێت ، نه‌وت ده‌فرۆشێت و پاره‌كه‌ی ونه، ململانێی حزبی هه‌رێمه‌كه‌ی كه‌له‌لاكردووه، كه‌چی داوای هه‌ڵوێست له سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێت.
هه‌ڵوێست پرسێكی ئاكاریه و په‌یوه‌سته به هه‌ردوو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار یان زیاتره‌وه ناكرێت لایه‌ك هه‌یبێت و لاكه‌ی تر نه‌یبێت، هه‌رێم پێویسته به‌ر له‌وه‌ی داوای هه‌ر هه‌نگاوێك له سه‌رۆك كۆمار یان هه‌ر كه‌سێكی تر بكات، به خۆیدا بچێته‌وه‌و له هه‌نگاوه‌كانی خۆی بپرسێ.
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی