خەندان-
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا داوایكرد، سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای هه‌رێمی كوردستان بجوڵێنه‌وه، راشیگه‌یاند، وه‌ك هه‌میشه هاوكار ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی عێراق.
نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه رایگه‌یاند، نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له دۆخێكی سه‌ختدا دێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بوه‌ته‌وه، له‌م دۆخه‌دا ده‌بێت هه‌مومان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بین.
با به داگیرساندنی مۆمێك له ماڵ ئاگری نه‌ورۆز بكه‌ینه‌وه
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، "ئه‌م سه‌ختییه تێده‌په‌ڕێنین و سه‌رده‌كه‌وین، له كۆنه‌وه گه‌لی كورد و كوردستانییان به‌گه‌شتوسه‌یران و كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز ڕاهاتون، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ و له‌به‌ر دۆخه‌كه، با هه‌مومان پابه‌ندبین و له ماڵ بمێنینه‌وه، با به داگیرساندنی مۆمێك له ماڵ ئاگری نه‌ورۆز بكه‌ینه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتن و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه بخوازین".
هه‌موان به گیانێكی نیشتمانییانه و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكان بجوڵێنه‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوایكردوه، چ بۆ ئه‌و دۆخه‌ی به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و لێكه‌وته هه‌مه‌لایه‌نه‌كانییه‌وه هاتوه و دێته ئاراوه، چ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخ و پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراقیش بێت، هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ته‌بایی و یه‌كڕیزی و كاری پێكه‌وه‌یی و ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بپارێزێت، هه‌موان به گیانێكی نیشتمانییانه و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكان بجوڵێنه‌وه.
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه هاوكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی وڵات
له‌باره‌ی دۆخی عێراقیشه‌وه، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندوه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه هاوكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی وڵات و دروستكردنی سه‌قامگیری و سازانێكی سیاسی له عێراق، پشتگیریش له حكومه‌تێك ده‌كات كه داوا و مافه ڕه‌واكانی گه‌ل و پێكهاته‌كانی عێراق ده‌سته‌به‌ر بكات و تایبه‌تمه‌ندی و مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بپارێزێت.
جیهان ئێستا به‌هۆی كۆرۆناوه به دۆخێكی زۆر خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت
سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئابوریش، سه‌رۆكی هه‌رێم باسی له‌وه‌كردوه، جیهان ئێستا به‌هۆی كۆرۆناوه به دۆخێكی زۆر خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و په‌تایه ژیانی مرۆڤی له‌ڕوی ته‌ندروستی و ئابورییه‌وه خستوه‌ته دۆخێكی یه‌كجار چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌وه كه تێپه‌ڕاندنی پێویستی به لێكگه‌یشتن و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كی گه‌وره‌ی جیهانییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كان هه‌رچی زوه ڕۆڵی خۆیان له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیدا بگێڕن، هه‌رێمی كوردستانیش هاوكار ده‌بێت.