نرخی‌ زێڕ به‌به‌رزی‌ مایه‌وه‌

10:21 - 03/06/2017

8738جار خوێندراوەتەوە

نرخی‌ ئۆنسەیەك زێڕ بە 1279دۆلارە

خه‌ندان-

نرخی‌ زێڕ ئه‌مڕۆ به‌به‌رزی‌ مایه‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوێنێ به‌رزترین نرخی‌ له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش هه‌فته‌دا تۆماركرد.

محەمەد حسێن، لە زەڕەنگەری‌ نیاز لەسلێمانی‌ بەخەندان-ی‌ راگەیاند، نرخی‌ ئۆنسەیەك زێڕ بە 1279دۆلارەو مسقاڵێك زێڕی‌ عەیار‌ 18 بە 189 هەزارو 500 دینارە.

وتیشی، نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عەیاری‌ 21 بە 221 هەزار دینارەو نرخی‌ یەك لیرە بە 275 دۆلارە.

ئێواره‌ی‌ دوێنێ نرخی زێڕ بەرێژەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە، بەجۆرێك ئۆنسەیەك گەیشتە 1280 دۆلار.