خەندان-
ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك و رێبه‌رانی 50 وڵاتی جیهان كرد و داوایكرد، فشاره‌كانیان له‌سه‌ر ئیسرائیل چڕبكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆسه‌ر غه‌ززه.
ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له‌نامه‌كه‌یدا كه ئاڕاسته‌ی 50 وڵاتی جیهان له‌وانه‌ش ڕوسیا، چین، توركیا، كازاخستان، باشوری ئه‌فریقا، كینیا و ئوردنی كردوه تیایدا خوازیاری یه‌كخستنی ده‌نگه‌كان و ئازادی و سه‌ربه‌خۆی وڵاتانه كه كۆببنه‌وه بۆ فشارخستنه سه‌ر قه‌واره‌ی زایۆنی به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی تاوانه‌كانی له غه‌ززه.
له ماوه‌ی زیاتر له 40 ڕۆژی ڕابردودا زیاتر له 14 هه‌زار كه‌سی له‌ناوبردوه
ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ئاماژه‌ی به ده‌ستدرێژی زایۆنیستی كرد كه تا ئێستا له ماوه‌ی زیاتر له 40 ڕۆژی ڕابردودا زیاتر له 14 هه‌زار كه‌سی له‌ناوبردوه، سه‌ره‌ڕای تێكدانی ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی دوفاقی هه‌ندێك له حكومه‌ته ڕۆژئاواییه‌كان و به ئه‌نقه‌ست پشتگوێخستنی پره‌نسیپه مرۆییه‌كان و ئه‌خلاق و یاسای سه‌ركۆنه‌كردوه.
ئه‌مڕۆ ڕۆژی تاقیكاریی ئیلاهی و ئینسانی بۆ هه‌مو حكومه‌ته‌كانه
سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختیكردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ ڕۆژی تاقیكاریی ئیلاهی و ئینسانی بۆ هه‌مو حكومه‌ته‌كانه و خوازیاری كه‌ڵك وه‌رگرتنه له هه‌مو كه‌ره‌سته‌كانی به‌رده‌ست بۆ فشار دروستكردن به‌تایبه‌تیش له‌ڕوی ڕاگرتنی هاوكاریه‌كان، په‌یوه‌ندییه بازرگانی و سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنیستی.