خەندان-
ئاناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ باڵیۆزی ڕوسیا له واشنتن، پاكێجی نوێی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكای بۆ كیێڤ به حه‌بێكی ئازارشكێنی كاتی بۆ حكومه‌تێكی ئۆكرانیا وه‌سفكرد كه له لێواری داڕمانی ته‌واوه‌تیدایه و رایگه‌یاند،
ئاناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ له په‌یجی تێلێگرامی باڵیۆزخانه‌ی روسیا له ئه‌مریكا نوسیویه‌تی، "هه‌واڵی دابینكردنی پێداویستی دیكه‌ی چه‌كی ئه‌مریكایی بۆ كیێڤ هیچی دیكه نییه له حه‌بێكی ئارامكه‌ره‌وه‌ی كات كه بۆ ڤۆڵۆدمپر زلێنسكی له‌لایه‌ن خێرخوازانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ئاماده‌كراوه".
پنتاگۆن له سه‌روبه‌ندی ده‌یه‌مین ساڵیادی ڕوداوه‌كانی مه‌یدان له كیێڤ (كوده‌تاكه‌ی 2014) پێشكه‌شكردنی دیاریه كوشنده‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پنتاگۆن له سه‌روبه‌ندی ده‌یه‌مین ساڵیادی ڕوداوه‌كانی مه‌یدان له كیێڤ (كوده‌تاكه‌ی 2014) پێشكه‌شكردنی دیاریه كوشنده‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه، هێمای كاره‌ساتبارانه‌ی كاره خێرخوازیه‌كانی واشنتن ئه‌وه‌یه كه نوسه‌رانی هه‌ڵمه‌تی دژه ڕوسیا و ئایدۆلۆژیسته‌كانی به ڕونی بۆ ئۆكرانییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕو كه ئه‌وان هێشتا له یارییه‌كه‌دان و هێشتا گره‌ویان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام له واقیعدا ئه‌م چه‌كانه هه‌روا ده‌بن چۆن خوێنی هه‌زاران كه‌سی ڕشت، ته‌نها یه‌ك شتێكی گرنگ هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ربازی-پیشه‌سازی ئه‌مریكی، ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی پڕۆژه‌ی قازانجی زیاتره له ئۆكرانیا.
گرنگه ڕۆژئاوا د‌رك به‌وه بكات كه تێكشكاندنی ڕوسیا كه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی ده‌كات مه‌حاڵه
ده‌شڵێت، "گرنگه ڕۆژئاوا د‌رك به‌وه بكات كه تێكشكاندنی ڕوسیا كه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی ده‌كات و ئاسایش له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا مسۆگه‌ر ده‌كات، مه‌حاڵه، هه‌ر جۆره دابینكردنێكی چه‌كی ڕۆژئاوا بۆ خاكی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێش‌و، ئازاره‌كانی ڕژێمی ئیفلاسی كیێڤ درێژده‌كاته‌وه.
پێشتر پنتاگۆن ته‌رخانكردنی پاكێجێكی نوێی هاوكاری سه‌ربازی ئه‌مریكای بۆ كیێڤ به به‌های 100 ملیۆن دۆلار ڕاگه‌یاندبو، ئه‌م پاكێجه چه‌كی دژه تانك و موشه‌ك بۆ سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له‌خۆده‌گرێت.