خەندان-
عه‌لی یه‌رلیكایا وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی دژه تیرۆری له ناوچه جیاجیاكانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، كه زیاتر له 13 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان تێیدا به‌شدار ده‌بن.
عه‌لی یه‌رلیكایا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس (تویته‌ری پێش‌و) نوسیویه‌تی، "له‌كاتژمێر 8:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆوه 466 ئۆپه‌راسیۆنی دژه تیرۆر له سه‌رتاسه‌ری توركیا ده‌ستیپێكردوه، كه 13 هه‌زار و 440 كارمه‌ندی هێزه ئه‌منیه‌كان به‌شدارییان تێدا كردوه، 12 ئه‌ندامی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له مێرسین، وان، ئورفا، ماردین و ئایدن ده‌ستگیركراون
زیاتر له 55 كه‌سی دیكه‌ی گومان‌لێكراو له ناوچه جیاجیاكان ده‌ستگیركراون
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، زیاتر له 55 كه‌سی دیكه‌ی له ناوچه جیاجیاكان به گومانی تێوه‌گلان له ڕێكخراو و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌ستگیر كراون.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ڕایگه‌یاند، بیناكه‌یان له ئه‌نقه‌ره كه‌وتۆته به‌ر هێرشێكی تیرۆریستی كه له لایه‌ن دو كه‌سه‌وه ئه‌نجام دراوه، یه‌كه‌میان خۆی ته‌قانده‌وه و ئه‌ندامی دوه‌میش كوژراوه، دو ئه‌فسه‌ریش به‌سوكی برینداربون.
دواتر پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه گرته ئه‌ستۆ كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی وه‌زاره‌تی ناوخۆی له ئه‌نقه‌ره كرده ئامانج.