خەندان-
ئاژانسێكی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، له واشنتن هێرشكراوه‌ته سه‌ر هێنری كوێلار ئه‌ندامی كۆنگرێسی دیموكراته‌كان له‌سه‌ر بازنه‌ی ته‌كساس و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزراوه، به‌ڵام زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆنامه‌ی بۆلیتیكۆی ئه‌مریكی، ئێواره‌ی ڕۆژی دوشه‌ممه هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئه‌ندامی كۆنگرێس هێنری كوێلار و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له گۆڕه‌پانێكی تایبه‌ت به‌راگرتنی ئۆتۆمبێل له واشنتن دزراوه، نوسینگه‌كه‌شی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندوه، له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا بریندار نه‌بوه.
سیسته‌می زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی شاره‌كه دانیشتوانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سیسته‌می زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی شاره‌كه دانیشتوانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا SUV كه تابلۆی ته‌كساسی له‌سه‌ر بوه دزراوه و لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كان ده‌كرێت.
نیگه‌رانییه‌كان له به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دزینی ئۆتۆمبێل رویان له‌زیادبون كردوه
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر كوێلار له كاتێكدا ڕویداوه كه نیگه‌رانییه‌كان له به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دزینی ئۆتۆمبێل له واشنتنی پایته‌خت رویان له‌زیادبون كردوه.
ئه‌مساڵ ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه نوێنه‌رێك ڕوبه‌ڕوی ڕوداوێكی له‌و شێوه‌یه ده‌بێته‌وه، چونكه له مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ له بینایه‌كدا له گردی كاپیتوڵ هێرشكرایه سه‌ر ئه‌نجی كره‌یگ نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له بازنه‌ی مینیسوتا.