خەندان-
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ینێ پشوی فه‌رمیه و له‌هه‌مانكاتیشدا پێویسته وه‌زاره‌ته‌كان پابه‌ندی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ته‌مموز/7)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بن.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، رۆژی سێشه‌ممه 3ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023 ، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی كۆماری عێراق له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان پشوی فه‌رمییه، ڕۆژی چوارشه‌ممه 4ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)، ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
پابه‌ندی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه بن
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "پێویسته وه‌زاره‌ته‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پابه‌ندی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه بن".
موچه‌ی هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌كانی (مافی مرۆڤ، ده‌ستپاكی، وه‌به‌رهێنان، ژینگه)، ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی دابه‌شده‌كرێت
به‌گوێره‌ی خشته‌ی موچه‌ی مانگی (ته‌مموز/7)ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، سبه‌ینێ موچه‌ی هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌كانی (مافی مرۆڤ، ده‌ستپاكی، وه‌به‌رهێنان، ژینگه)، ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی دابه‌شده‌كرێت، رۆژی چوارشه‌ممه‌ش موچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی (پلاندانان، بازرگانی و پیشه‌سازی، سامانه سروشتیه‌كان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو) و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش موچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10) موچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی (ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، رۆشنبیری و لاوان، كاره‌با، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار) دابه‌شده‌كرێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش موچه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی (هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) له‌گه‌ڵ خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.