خەندان-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم سه‌ردانی لیژنه‌كه‌یان بكات، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی زانیاری سه‌باره‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كێَشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "دوێنێ لیژنه‌كه‌یان كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 15 پارێزگاری عێراق ئه‌نجامدرا و ده‌ركه‌وت بودجه‌ی پرۆژه‌كان و پتڕۆدۆلار هیچیان خه‌رج نه‌كراون، هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان میوانداری وه‌زیری پلاندانانی كرد، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی رونكردنه‌وه‌ی پێویست سه‌باره‌ت به خه‌رجنه‌كردنی پاره‌ی پرۆژه‌كان.
بۆ پاره‌ی پتڕۆدۆلار له‌ناو یاسای بودجه‌دا دو ملیار دینار ته‌رخانكراوه
وتیشی، "بۆ پاره‌ی پتڕۆدۆلار له‌ناو یاسای بودجه‌دا دو ملیار دینار ته‌رخانكراوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و پارێزگایانه ده‌بێت كه به‌رهه‌می نه‌وت و پاڵاوتنیان تێدایه و رێژه‌ی 5%ی داهاتی نه‌وتیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك خه‌رج نه‌كراوه كه ئه‌مه هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌ت شاری كه‌ركوك".
داوامان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی كرد چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م گرفته بدۆزرێته‌وه
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، نه‌رمین مه‌عروف ئاشكرایكرد، "له چوارچێوه‌ی به‌دواداچونه‌كانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان و گرفتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داوامان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی كرد چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م گرفته بدۆزرێته‌وه، لایه‌نی عێراقی به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ تێڕوانینه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی موچه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خسته‌ڕو".
بڕیاره وه‌زیری دارایی هه‌رێم رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌ردانی لیژنه‌ی دارایی بكات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه تێڕوانین و وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمه به‌تایبه‌ت وه‌زیری دارایی و ئابوریه و بۆیه بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌ردانی لیژنه‌ی دارایی بكات تاوه‌كو له‌تێڕوانینی هه‌ردولا، لیژنه‌ی دارایی راپۆرتێك پێشكه‌ش بكات بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".