خەندان-
به‌ڵێنده‌رێك به‌بیانوی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خان‌و پاره‌ی ده‌یان هاوڵاتی شاری سلێمانی ده‌بات و كۆی گشتی پاره‌كه‌ش به یه‌ك ملیار دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، له‌ئێستاشدا له ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركراوه و ئه‌و كه‌سانه‌شی پاره‌یان پێیداوه داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچونێكی خه‌ندان، به‌ڵێنده‌رێكی عه‌ره‌ب به‌ناوی فه‌واز فه‌رحان مونسی (ناسراو به ئه‌بو مسته‌فا) كه ئێستا له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراوه، پاره‌ی ده‌یان هاوڵاتی شاری سلێمانی بردوه، له ئێستاشدا زۆربه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه سكاڵایان تۆماركردوه، به‌وته‌ی به‌شێكیان، "پاره‌یه‌كی زۆری لێوه‌رگرتون تا خانویان بۆ دروستبكات، یان خانویان بۆ نۆژه‌ن بكاته‌وه، به‌ڵام نه خانوه‌كه‌ی بۆ دروستكردون و نه پاره‌كه‌شی بۆ گه‌ڕاندونه‌ته‌وه".
وا مه‌زه‌نده ده‌كرێت ئه‌بومسته‌فا به به‌های زیاتر له یه‌ك ملیار دینار (هه‌زار ملیۆن) پاره‌ی خه‌ڵكی سلێمانی به‌مجۆره خواردبێت
سیروان ئه‌حمه‌د یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه پاره‌یه‌كی زۆری كه‌وتۆته لای ئه‌و به‌ڵێنده‌ره بۆ خه‌ندان ده‌ڵێت، "وا مه‌زه‌نده ده‌كرێت ئه‌بومسته‌فا به به‌های زیاتر له یه‌ك ملیار دینار (هه‌زار ملیۆن) پاره‌ی خه‌ڵكی سلێمانی به‌مجۆره خواردبێت، به‌شێكی كه‌می ئیشی خانوه‌كانی كردوه، كه زۆربه‌ی هه‌ر بنچینه‌كه‌ی بۆ دروستكردون، جێی هێشتوه".
ئه‌و كرێكار و كاسبكارانه‌ش كه هێناویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی ئیشه‌كانیان پێ بكات، به قه‌رز هێناونی
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئه‌بو مسته‌فا، جگه له‌وه‌ی پاره‌ی خانوه‌كانی خواردوه، هاوكات ئه‌و كرێكار و كاسبكارانه‌ش كه هێناویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی ئیشه‌كانیان پێ بكات، به قه‌رز هێناونی و پاره‌ی به كه‌سیان نه‌داوه، ئه‌ندازیار و كرێكار و نه‌خشه‌سازی بینا و شاره‌زای بواری كاره‌بایی، بۆڕی ئاوی هێناوه و كاری پێكردون به قه‌رز، هێشتا پاره‌ی هیچیانی نه‌داوه".
ئه‌بو مسته‌فا چیمه‌نتۆ و شیش و لم و بلۆك هه‌مو كه‌ره‌سته‌كانی تری بیناسازی به قه‌رز له سلێمانی كڕیوه
باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌بو مسته‌فا چیمه‌نتۆ و شیش و لم و بلۆك هه‌مو كه‌ره‌سته‌كانی تری بیناسازی به قه‌رز له سلێمانی كڕیوه و پاره‌ی نه‌داوه، له ئێستادا ده‌یان كه‌س سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردوه و داوای پاره‌ی كه‌ره‌سته‌كانیان ده‌كه‌ن".
داواشیكرد، "یاسا سه‌روه‌ربكات له‌م كه‌یسه‌دا و نه‌هێڵێت ئه‌م به‌ڵێنده‌ره له سلێمانی هه‌ڵبێت هه‌تا ماف و پاره‌كانمان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه".
هاوكاتـ، كارزان كاكه‌برا ساڵح یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و كه‌سانه‌ی كه پاره‌ی داوه‌ته به‌ڵێنده‌ره‌كه و كاره‌كانی دروستكردنی خانوه‌كه‌ی بۆ ته‌واو نه‌كراوه، بۆ خه‌ندان وتی، "كێشه‌كه‌م له‌دادگایه و دو دانیشتنی دادگا به‌شێوه‌ی نه‌هاتو به‌ڕێوه‌چوه، له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی یاساوه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین".