خەندان-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتی وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگی (ته‌مموز/7)ی 2023دا هه‌ر مامۆستایه‌ك بڕێك له موچه‌كه‌ی بڕدراوه، یه‌كێكیان بۆ پولی داراییه، دوه‌میشیان بڕینی ده‌رماڵه‌ی هاتوچۆیه.
دڵشاد میران ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی به خه‌ندان-ی رایگه‌یاند، ساڵانه یه‌كجار پاره‌ی پولی ده‌بڕدرێت كه بڕه‌كه‌ی هه‌زار دیناره، جگه له‌وه‌ش بۆ ئه‌و موچه‌یه‌ی مانگی (ته‌مموز/7) وه‌رمانگرتوه هه‌ر مامۆستایه‌ك بڕی 40-50 هه‌زار دینار له موچه‌كه‌ی بڕدراوه.
له موچه‌ی مانگی (ئاب/8)ی 2023 به‌هه‌مانشێوه بڕی 40-50 هه‌زار دینار له هه‌ر مامۆستایه‌ك ده‌بڕدرێت
وتیشی، "له موچه‌ی مانگی (ئاب/8)ی 2023 به‌هه‌مانشێوه بڕی 40-50 هه‌زار دینار له هه‌ر مامۆستایه‌ك ده‌بڕدرێت كه په‌یوه‌سته به ده‌رماڵه‌ی هاتوچۆوه، حكومه‌ت بیانوی بۆ بڕینی ئه‌و بڕه پاره‌یه له موچه‌ی هه‌ردو مانگی 7 و 8 بۆئه‌وه‌یه كه پشوی هاوین بوه و مامۆستایان هاتوچۆیان نه‌كردوه".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی مامۆستایان بۆ شكاندنی بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن، دڵشاد میرانی وتی، "ئێمه سورین له‌سه‌ر داخوازیه‌كانمان، به وه‌رگرتنی یه‌ك موچه ناچینه‌وه بۆ ده‌وام، تاوه‌كو موچه‌ی هه‌ردو مانگی (ئاب/8 و ئه‌یلول/9) وه‌رنه‌گرین ناچینه‌وه بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن".