خەندان-
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) بانگهێشتی كۆمپانیاكانی زیره‌كی ده‌ستكردی كرد، بۆئه‌وه‌ی زیاتر باس له ته‌كنه‌لۆژیاكانیان بكه‌ن و رونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌وباره‌یه‌وه بخه‌نه‌ڕو، بۆئه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ستدانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه كه‌مبكرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی بلومبێرگ، پنتاگۆن ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه زیره‌كی ده‌ستكرد له كۆنترۆڵ ده‌رچوبێت و به‌راورد بكرێت به‌و ته‌كنه‌لۆجیایانه‌ی له هه‌ساره‌كانی دیكه‌وه دێن.
كرایگ مارتێل، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی زیره‌كی دیجیتاڵی و ده‌ستكرد له پنتاگۆن، داوای له كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان كرد ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیاندایه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دیزاینكردنی به‌رنامه‌كانی زیره‌كی ده‌ستكرد بیخه‌نه‌ڕو بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان هه‌ست به ئاسوده‌یی و سه‌لامه‌تی بكات.
ئێمه به ساده‌یی ته‌نها ئه‌نجامی كۆتایی دروستكردنی مۆدێله‌كه به‌ده‌ست ده‌هێنین
كرایگ مارتێل باسی له‌وه‌شكردوه، "ئێمه به ساده‌یی ته‌نها ئه‌نجامی كۆتایی دروستكردنی مۆدێله‌كه به‌ده‌ست ده‌هێنین و ئه‌وه‌ش به‌س نییه، پێمان ده‌ڵێن، ئه‌مه مۆدێلێكه، ئێمه پێتان ناڵێین چۆن ئه‌وه‌مان كردوه، هه‌روه‌ها پێتان ناڵێین كه ئایا ئه‌وه؟ باشه یان خراپه، ئێمه ناڵێین ئه‌مه لایه‌نگرییه یان نا، هه‌مو ئه‌مانه‌ش پێویستیان به‌ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست هه‌یه".
ئه‌م مۆدێلانه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا وه‌ك ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك داده‌نرێن كه له بۆشایی گه‌ردونیه‌وه دێن
كرایگ مارتێل پێی وایه ئه‌م مۆدێلانه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا وه‌ك ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك داده‌نرێن كه له بۆشایی گه‌ردونیه‌وه دێن و ده‌ڵێت، "ده‌مانه‌وێت له به‌كارهێنانی ئه‌م مۆدێلانه تێبگه‌ین، سوده‌كانیان، مه‌ترسییه‌كانیان، چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان".