خهندان-
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگهیاند، هێزەکانی ئاسایشی ئێران سۆڵماز حەسەنزادە خوشکی محەمەد حەسەن زادە کە قوربانییەکی ناڕەزایەتییەکانی شاری بۆکان بو، دەستبەسەر دەکەن.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە هەواڵێکدا بڵاویكردهوه، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، (27ی ئهیلولی 2023) سۆڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەمەد حەسەن زادە، یەکێک لە قوربانیانی "ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی" لە بۆکان لەگەڵ سێ هاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی شیدا ڕەزایی، شیرین خەیات و سیمین خەیات، لە دەروازەی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکیش لەبارەی چارەنوسیانەوە دەستنەکەوتوە
ئاماژهی بهوهشكردوه، "دەستگیرکردنی ئەو چوار کەسە بەبێ فەرمانی دادگا ئەنجامدراوە" و تا ئێستا هیچ زانیارییەکیش لەبارەی چارەنوسیانەوە دەستنەکەوتوە.
دوای دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی سۆڵماز حەسەنزادە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دهڵێت، دوای دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی سۆڵماز حەسەنزادە لە شاری بوکان و ماڵەکەیان پشکنیوە.
سۆڵماز حەسەنزادە پێشتریش لەم مانگهدا لەگەڵ ئەحمەد حەسەنزادەی باوکی دوای بانگهێشتکردنی بۆ بنکەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بوکان دەستبەسەر کرابو.
سۆڵماز خۆشکی محەمەد حەسەنزادەی تەمەن 28 ساڵە کە لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردو هەفتەیەک پێش ئاهەنگی هاوسەرگیریی، لەکاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شاری بوکان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.