نرخی نەوت بەرەو بەرزبونەوەی هەفتانە ده‌ڕوات

09:24 - 29/09/2023

1975جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

نرخی نەوت بەرەو بەرزبونەوەی هەفتانە بە ڕێژەی نزیکەی 2% دەڕوات، دوای بەدەستهێنانی بەرزبونەوەیه‌كی کەم، ئەوەش بەهۆی کاریگەریی خواستێکی بەهێز به‌هۆی پشویەكه‌وه‌ لە چین و بەردەوامی کەمیی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ له‌ بازاڕه‌كانی ئەمریکا.

نرخی نەوتی خاوی برێنت پێنج سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە 95.43 دۆلار، نرخی نەوتی خاوی ته‌كساسیش 0.04 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌ و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته‌ 91.67 دۆلار.

کۆبونەوەی ئۆپێک كه‌ هەفتەی داهاتو به‌ڕێوه‌ده‌چێت دەبێتە نیشاندەرێکی گرنگ بۆ بازاڕ 
بانکی نیشتمانی ئوسترالیا لە یاداشتێکدا دەڵێت، "کۆبونەوەی ئۆپێک كه‌ هەفتەی داهاتو (4ی تشرینی یەکەم) به‌ڕێوه‌ده‌چێت دەبێتە نیشاندەرێکی گرنگ بۆ بازاڕ لەگەڵ زیادبونی ئەگەری کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی دابینکردن لەلایەن ئارامکۆوە".
لە ئێستادا بازاڕەكان کەمیی به‌رهه‌می نه‌وت بەخۆیەوە دەبینێت
لە ئێستادا بازاڕەكان کەمیی به‌رهه‌می نه‌وت بەخۆیەوە دەبینێت لەبەر ڕۆشنایی کەمکردنەوەی بڕی کۆی گشتی 1.3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا کۆتایی ئەمساڵ لەلایەن سعودیە و روسیا، کە ئەندامی هاوپەیمانی ئۆپێک+ن کە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ( ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی لەخۆدەگرێت.
روسیا لەم دواییانەدا قەدەغەکردنی هەناردەکردنی سوتەمەنی سوک کرد بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕی ناوخۆ
روسیا لەم دواییانەدا قەدەغەکردنی هەناردەکردنی سوتەمەنی سوک کرد بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕی ناوخۆ، شیكه‌ره‌وه‌كان پێشبینی ناکەن ئەو سنوردارکردنانە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بن، چونکە دەتوانێت کاریگەری لەسەر کارکردنی پاڵاوگەکان و کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکان لەگەڵ کڕیاران هەبێت.

جەی پی مۆرگان لە یاداشتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هەناردەکردن کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی لەگەڵ کڕیارە نوێیەکان دەبێت، کە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕوسیا لە ماوەی ساڵ و نیوێکی ڕابردودا بە زەحمەت بنیاتیان ناوە.
روسیا لەگەڵ گروپی ئۆپێک+ باسی لە ئەگەری زیادبونی دابینکردنی نەوتی خاو نەکردوە
کرێملین ئاماژەی بەوەکردوە، روسیا لەگەڵ گروپی ئۆپێک+ باسی لە ئەگەری زیادبونی دابینکردنی نەوتی خاو نەکردوە بۆ قەرەبوکردنەوەی قەدەغەکردنی هەناردەکردنی سوتەمەنی لەلایەن مۆسکۆوە.

دوایین داتای ئابوریی گەورە، لەگەڵ پشوی هەفتەی زێڕین لە چین، کە لە ئه‌مڕۆ هەینی دەستیپێکرد و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام ده‌بێت، پاڵپشتی خواستی جیهانی بۆ نەوت به‌ده‌ستهێنا.
 ئابوری ئەمریکا لە چارەکی دوەمدا خێراییەکی تاڕادەیەک بەهێزی گەشەسەندنی پاراستوە
هەروەها داتاکانی ڕۆژی پێنجشەممە دەریخست کە ئابوری ئەمریکا لە چارەکی دوەمدا خێراییەکی تاڕادەیەک بەهێزی گەشەسەندنی پاراستوە و پێدەچێت چالاکییەکان لەم چارەکەدا خێراتربن، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە خواستێکی بەهێز بۆ سوتەمەنی بەردەوام بێت.

لە ڕاپرسییەکی رۆیتەرزدا ئاماژە بەوەکراوە، کە چالاکیی کارگەکان لە چین لە مانگی (ئەیلول/9)دا سەقامگیر دەبێت، ئەوەش کۆمەڵێک نیشاندەری زیاد دەکات کە ئاماژە بەوە دەکەن کە دوەم گەورەترین ئابوری جیهان دەستی بە سەقامگیری کردوە و بڕیارە ڕۆژی شەممە داتا فەرمییەکان بڵاوبکرێنەوە.

کۆمپانیای ANZ Research لە یاداشتێکدا دەڵێت، زیادکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە پشوی هەفتەی زێڕیندا، خواستی چین لەسەر نەوت بەرز دەکاتەوە.

نیشانەکردن

نەوت