خه‌ندان-
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشته موسڵ.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته پارێزگاری نەینەوا بۆ به‌دواداچون بۆ روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی قه‌زای حه‌مدانییه له نزیكه‌وه كه شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردو رویدا و ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
سودانی كه‌سوكاری قوربانیانی روداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه به‌سه‌رده‌كاته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سودانی كه‌سوكاری قوربانیانی روداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه به‌سه‌رده‌كاته‌وه و پشتیوانی خۆیان بۆ دوپاتده‌كاته‌وه.
شەوی 26ی ئه‌م مانگه، ئاگر لە هۆڵێکی بۆنە و ئاهەنگ لە ناوچەی حەمدانیەی سەر بە پارێزگای نەینەوا کەوتەوە
شەوی 26ی ئه‌م مانگه، ئاگر لە هۆڵێکی بۆنە و ئاهەنگ لە ناوچەی حەمدانیەی سەر بە پارێزگای نەینەوا کەوتەوە، لە کاتی روداوەکەش لە هۆڵەکەدا ئاهەنگێکی گەورەی هاوسەرگیری بەرێوەدەچو، بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەهۆی روداوی ئاگرکەوتنەوەکەوە 93 کەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 100 کەسیش برینداربون، ژمارەی ئامادەبوانی ئاهەنگەکەش نزیکەی هەزار کەس بوە.
تیمێکی پسپۆ لێکۆلێنەوەیان بۆ روداوی ئاگرکەوتنەوەکە کردوە
ئەنجومەنی باڵای داداوەری عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمێکی پسپۆ لێکۆلێنەوەیان بۆ روداوی ئاگرکەوتنەوەکە کردوە و چەند کارمەندێکی رێکخستنی ناو هۆڵەکە و ئامادەکاری یارییە ئاگرینەکان کە هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکە بون، دەستگیرکراون.
بنمیچی هۆڵەکە بە جۆرە قوماشێک روپۆشکرابو،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بنمیچی هۆڵەکە بە جۆرە قوماشێک روپۆشکرابو، کە بە شێوەیەکی خێرا گڕی دەگرت، لەکاتی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکانی پەیوەست بە بەڕێوەچونی ئاهەنگەکە، قوماشی بنمیچی هۆڵەکە بە خێرایی گڕی گرتوە و بە ئاسانیش گەیشتوەتە هێلی کارەبای هۆڵەکە.
باس لەوەشکراوە، دەرگای باری لەناکاوی هۆڵەکە بچوک و نادیار بوە، ژمارەیەکی زۆریش ئامادەی ئاهەنگەکەبون، بۆیە لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکە نەیانتوانیوە بە خێرایی هۆڵەکە چۆڵبکەن، لە ئەنجامدا زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدام 150 کەسیش برینداربون.