خه‌ندان-
له یه‌كه‌مین سه‌ردانى ئاشكراى به‌رپرسێكى له‌و ئاسته‌دا، حاییم كاتس، وه‌زیرى گه‌شتوگوزارى ئیسرائیل به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته شارى ریازى پایته‌ختى سعودیه.
سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى گه‌شتوگوزارى ئیسرائیل بۆ سعودیه كه به سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى وڵاته‌كه‌یه‌تى، دو رۆژ ده‌خایه‌نێت و وێڕاى به‌شداربونى له كۆنگره‌ى گه‌شتوگوزراى جیهانیى كه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه و له ریاز به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى باڵاى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌یش كۆده‌بێته‌وه.
وه‌زیره‌كه‌ى ئیسرائیل چاوى به ژماره‌یه‌ك له هاوپۆسته‌كانى خۆى ده‌كه‌وێت
له په‌راوێزى كۆنگره جیهانییه‌كه‌دا، وه‌زیره‌كه‌ى ئیسرائیل چاوى به ژماره‌یه‌ك له هاوپۆسته‌كانى خۆى ده‌كه‌وێت، كه بریتین له وه‌زیرانى گه‌شتوگوزارى چه‌ند وڵاتێكى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
هه‌وڵده‌ده‌م بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى هاوكاریى نێوان وڵاتان له‌پێناو پێشخستنى گه‌شتیارى
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ریاز، حاییم كاتس رایگه‌یاند، گه‌شتوگوزار پردى په‌یوه‌ندیى نێوان گه‌لانه و "هه‌وڵده‌ده‌م بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى هاوكاریى نێوان وڵاتان له‌پێناو پێشخستنى گه‌شتیارى و په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانى ئیسرائیل".
سه‌ردانى وه‌زیره‌كه‌ى ئیسرائیل و شاندى یاوه‌رى بۆ ریاز هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئیسرائیل و سعودیه، كه چاوه‌ڕێى واژۆكردنى رێككه‌وتنێكى فراوان و دورمه‌ودانى نێوان هه‌ردو وڵاته‌كه‌ى لێده‌كرێت.
پێشتر و له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌یشدا شاندێكى نۆ كه‌سى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و ده‌سته‌ى شوێنه‌وارى ئیسرائیل، بۆ ئاماده‌بون وه‌ك چاو‌دێر له كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى كه‌له‌پورى جیهانیى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و كه‌لتور "یونسكۆ"، سه‌ردانى ریازى پایته‌ختى ئیسرائیلى كردبو به‌ڵام له‌ئاستى وه‌زیردا نه‌بو.
رۆژبه‌رۆژ رێككه‌وتنى نێوان وڵاته‌كه‌ى و ئیسرائیل نزیكتر ده‌بێته‌وه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیان
20ى ئه‌م مانگه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینى عه‌ره‌بستانى سعودیه رایگه‌یاند، رۆژبه‌رۆژ رێككه‌وتنى نێوان وڵاته‌كه‌ى و ئیسرائیل نزیكتر ده‌بێته‌وه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
رۆژى سێشه‌ممه‌یش 26ى ئه‌م مانگه بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌یادى جه‌نگى ئۆكتۆبه‌رى 1973دا وتى، "50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زۆربه‌ى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له دژایه‌تیكردنى ئیسرائیل‌دا یه‌كگرتو و هاوهه‌ڵوێست بون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ژماره‌یكى زۆرى ئه‌و وڵاتانه ده‌یانه‌وێت رێككه‌وتن و په‌یوه‌ندیى ئاشتییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌بێت".