خه‌ندان-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریدا سه‌رجه‌م گرێبه‌سته فه‌رمییه ناوخۆییه‌كان به دینار بن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی كۆبوه‌وه و باس لە پێشهاتەکانی وڵات کرا و سودانی باسی له بەشداریکردنی خۆی لە کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان كرد، کە لە نیویۆرک بەڕێوەچو، هاوكات باسی له‌وه لێکتێگەیشتن و رێککەوتننانه كرد کە لەو کۆبونەوانەدا هاتونه‌ته ئاراوه.
سودانی پابەندبونی حکومەتی بە بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی دراوسێیەتی باش نوێکردەوە
سەرۆک وەزیران پابەندبونی حکومەتی بە بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی دراوسێیەتی باش نوێکردەوە، هەروەها جەختی لەسەر پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکی لەگەڵ دەوڵەتی كوه‌یت و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی ڕێکخستنی کەشتیوانی بە شێوەیەک کە ناکۆکی لەگەڵ دەستوری عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکان نەبێت.
بڕیاردرا سەرجەم گرێبەستە دەوڵەتییەکان کە لە ناوخۆی عێراق جێبەجێ دەکرێن بە دیناری عێراقی بێت
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، بڕیاردرا سەرجەم گرێبەستە دەوڵەتییەکان کە لە ناوخۆی عێراق جێبەجێ دەکرێن بە دیناری عێراقی بێت، هه‌مو ئه‌و گرێبه‌سته نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی به دۆلاری ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ عێراق كراون، ده‌كه‌ونه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پلاندانان، ته‌نها ئه‌و گرێبه‌ستانه نه‌بن كه هه‌ژماریان له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كراونه‌ته‌وه و خشته‌یه‌ك له‌سه‌ریان ئاماده ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی ده‌كرێن، كه ده‌بێت بانكی ناوه‌ندی دابینی بكات و بۆ هه‌ر دۆلارێكیش به به‌های 1320 دینار دیاری ده‌كرێت و ده‌خرێته سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بڕی پێویست بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، سەبارەت بە قەرزوەرگرانی عێراقی لە بانکە حکومییەکان (بە بانکی بازرگانی عێراقیشەوە) بە دراوی دۆلاری ئەمریکی، ئەو بانکانە پابەندن بە گەڕاندنەوەی قەرزەکانیان بە نرخی ئاڵوگۆڕی 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە قەرزوەرگرەکە.