خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسایی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری دروستبونی هه‌ندێك هه‌ور له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا له سنوری پارێزگای دهۆك هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروسبونی هه‌ندێك هه‌ور له كاته‌كانی ئێواره‌دا به تایبه‌تی له سنوری پارێزگای دهۆك، پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی تۆماركراوه‌كانی دوێنێ ده‌بن.
سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمانی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمانی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه،
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 39
سلێمانی : 36
دهۆك : 37
كه‌ركوك : 42
هه‌ڵه‌بجه : 38
زاخۆ : 39
سۆران : 37
حاجی ئۆمه‌ران : 25
گه‌رمیان : 43