خەندان-
ڤاڵدیس دۆمبرۆڤسكیس كۆمیساری بازرگانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداریدا له‌وه‌ی كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی چین بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی له‌شكركێشی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا زیان به وێنه‌ی په‌كین ده‌گه‌یه‌نێت و راشیگه‌یاند، كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان نیگه‌رانن له‌و ئاڕاسته‌یه‌ی كه چین په‌یڕه‌وی ده‌كات و زۆرێكیان پرسیاریان له‌لا دروستبوه.
ڤاڵدیس دۆمبرۆڤسكیس له میانی وتاره‌كه‌یدا بۆ خوێندكارانی زانكۆی سینگوا له په‌كین ڕایگه‌یاند، مه‌ترسییه‌ك هه‌یه سه‌باره‌ت به ناوبانگی چین، به‌و پێیه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته زیان به وێنه‌ی وڵاته‌كه ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك ته‌نها له‌نێو به‌كارهێنه‌رانی ئه‌وروپی به‌ڵكو له‌نێو كۆمپانیاكانیشدا.
یه‌كپارچه‌یی خاكی هه‌میشه بنه‌مایه‌كی بنه‌ڕه‌تی بوه بۆ چین له دیپلۆماسی نێوده‌وڵه‌تیدا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "یه‌كپارچه‌یی خاكی هه‌میشه بنه‌مایه‌كی بنه‌ڕه‌تی بوه بۆ چین له دیپلۆماسی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌ڵام شه‌ڕی سه‌ركردایه‌تی ڕوسیا پێشێلكردنی ئاشكرای ئه‌م بنه‌مایه پێكده‌هێنێت، جگه له‌وه‌ش چین هه‌میشه بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌مو وڵاتێك ئازاد بێت له هه‌ڵبژاردنی ڕێڕه‌وی گه‌شه‌پێدانی خۆی، بۆیه زۆر قورسه بۆ ئێمه تێبگه‌ین له هه‌ڵوێستی چین سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ڕوسیا دژی ئۆكرانیا، چونكه پێشێلكردنی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی چینه".
چین و ڕوسیا به هاوپه‌یمانی ستراتیژی داده‌نرێن
چین و ڕوسیا به هاوپه‌یمانی ستراتیژی داده‌نرێن و زۆرجار هاوپه‌یمانی بێ‌سنور و هاوكارییه ئابوری و سه‌ربازییه‌كانیان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن، له‌و كاته‌وه‌ی شه‌ڕی ڕوسیا دژی ئۆكرانیا له (شوبات/2)ی 2022 ده‌ستیپێكردوه، چین ڕه‌تیده‌كاته‌وه سه‌ركۆنه‌ی بكات.