خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌ڵه‌تی په‌روێزخان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی ئێرانی‌دا گیرا كه 22 ته‌ن دوگی باركردبو ده‌یویست هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات و ساغی بكاته‌وه.
ده‌روازه‌ی نێوده‌ڵه‌تی په‌روێزخان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی هیزه‌كانی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی ده‌روازه‌ی په‌روێزخانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی به‌ڕاد له‌جۆری (داف) داگیرا كه بڕی 22 ته‌ن له (دوگ)ی ئاژه‌ڵی باركردبو.
ده‌یانویست بارهه‌ڵگره‌كه كه له ئێرانه‌وه هاتبو هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و بارهه‌ڵگره ده‌یانویست به شێوه‌ی نایاسایی له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی په‌روێزخانه‌وه، بارهه‌ڵگره‌كه كه له ئێرانه‌وه هاتبو هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
كارمه‌ندانی ئاسایشی ده‌روازه‌كه توانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، كارمه‌ندانی ئاسایشی ده‌روازه‌كه توانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن و ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی گه‌رمیانی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسای.