خەندان-
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانى ئێران ئه‌مڕۆ بڵاویانكرده‌وه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى قه‌ره‌باڵغى شارى تارانى پایته‌ختدا 30 هه‌وڵى ته‌قینه‌وه‌یان پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه و هاوكات 28 كه‌سیشیان ده‌ستگیركردوه كه ئه‌وان به "تیرۆریست" ناویان بردون.
ئاژانسى ده‌نگوباسى ته‌سنیمى ئێرانى كه هه‌واڵه‌كه‌ى له‌زارى سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانه‌وه بڵاوكردوته‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه پلانه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه دانراوه و ژماره‌یه‌ك له ده‌ستگیركراوه‌كانیش پێشتر له‌گه‌ڵ "گروپه ته‌كفیرییه‌كاندا بون له سوریا و ئه‌فغانستان و پاكستان و هه‌رێمى كوردستانى عێراق".
ده‌ستگیركراوه‌كان تیرۆرستى سه‌ر به داعشن
لایه‌نه ئه‌منیه‌كانى ئێران باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن "ئه‌گه‌رچى ده‌ستگیركراوه‌كان تیرۆرستى سه‌ر به داعشن" به‌ڵام پلانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ورد و پیشه‌ییانه داڕێژراوه وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌ستێكى ده‌ره‌وه‌ى داعشى له پشته‌وه بێت، له‌مه‌یشدا ناوى ئیسرائیلیان هێناوه.