خەندان-
ئه‌مشه‌و به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و به‌جۆرێك به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 152 هه‌زار و 500 دینار له‌كاتێكدا به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 155 هه‌زار و 100 دینار.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به خه‌ندان دراون، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خواست له‌سه‌ر دۆلاری ئه‌مریك كه‌مبوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردوه به‌هاكه‌ی له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی دابه‌زێت، به‌جۆرێك ئه‌مشه‌و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 152 هه‌زار و 500 دینار.
به‌یانی ئه‌مڕۆ ه‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 155 هه‌زار و 100 دینار
دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 155 هه‌زار و 100 دینار، قۆناغ به‌قۆناغیش روی له‌دابه‌زین كرد.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار، بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ نیویۆرك ده‌گه‌ڕێته‌وه
به‌گوێره‌ی وته‌ی یه‌كێك له خاوه‌نی نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ نیویۆرك و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها بانگهێشتكردنیشی بۆ كۆشكی سپی و به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ جۆو بایدن یه‌كێكی دیكه‌یه له‌هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دینار.
پێشتریش، موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانیكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی به‌رزده‌بێته‌وه به‌های دۆلارێك ده‌گاته 1450 دینار، هۆكاره‌كه‌شی بۆ رێوشوێنه‌كانی حكومه‌ت گه‌ڕانده‌وه.
وتیشی، "به جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی بانكی ناوه‌ندی بۆ ئاسانكاری له حه‌واڵه‌كان و رێوشوێنه‌كان باج و پێدانه راسته‌وخۆكان بێ گه‌ڕانه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باج، كاشی دۆلار له بازاڕه‌كان به گشتی زیاد ده‌كات".