نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان به‌رزده‌بێته‌وه‌

08:42 - 22/09/2023

2178جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش لەکاتێکدایە نیگەرانییەکانی قەدەغەکردنی هەناردەکردنی سوتەمەنی لەلایەن ڕوسیاوە، کە ڕەنگە دابینکردنی نەوتی جیهانی کەمبکاتەوە، زیاتربوه‌ لەوەی کە ئەگەری بەرزبونەوەی دیکەی رێژەی سودی ئەمریکا کاریگەریی نەرێنی لەسەر خواستی سوتەمەنی هەبێت.

تۆشیتاکا تازاوا، شرۆڤەکاری کۆمپانیای فوجیتۆمی سیکیوریتیز دەڵێت، "بازرگانییەکان لە نێوان کاریگەرییە تێکەڵەکانی نیگەرانییەکانی دابینکردندا کە بەهۆی قەدەغەکردنی هەناردەکردنی سوتەمەنی لەلایەن ڕوسیا و ترسی خاوبونەوەی خواست بەهۆی توندکردنەوەی سیاسەتی دراو لە ئەمریکا و ئەوروپا بەهێزتر بوه‌".

روسیا قەدەغەکردنی بۆ هەناردەکردنی بەنزین و گازوایل بۆ وڵاتان جگە لە چوار وڵاتی سۆڤیەتی پێشو راگەیاند
دوێنێ پێنجشەممە، حکومەتی روسیا قەدەغەکردنی کاتی دەستبەجێی بۆ هەناردەکردنی بەنزین و گازوایل بۆ هەمو وڵاتان جگە لە چوار وڵاتی سۆڤیەتی پێشو راگەیاند، بە ئامانجی گەیشتن بە سەقامگیری لە دۆخەکەدا.
قەدەغەکردنەکە کڕیارانی سوتەمەنی ڕوسیا ناچار دەکات لە شوێنێکی دیکە بەدوایدا بگەڕێن
قەدەغەکردنەکە کە کڕیارانی سوتەمەنی ڕوسیا ناچار دەکات لە شوێنێکی دیکە بەدوایدا بگەڕێن، بوەهۆی ئەوەی دوێنێ داهاتی نەوتی گەرمکەرەوە نزیکەی لەسەدا پێنج بەرزبێتەوە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت 46 سەنت واتا بەڕێژەی 0.5% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 93.75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا 58 سەنت بەرزبوەتەوە کە دەکاتە 0.65% و گەیشتوەتە 90.21 دۆلار.

نیشانەکردن

نەوت