خەندان-
به‌ره‌ی توركمانی یه‌كگرتو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شێوازی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی بۆ دامه‌زراندن ره‌تكرده‌وه و داوای له محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران كرد، له‌ڕێگه‌ی ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆوه رێگری له نادادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كه‌ی توركمان بكات.
به‌ره‌ی توركمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لیستی به‌ره‌ی توركمانی یه‌كگرتوی عێراق ئه‌و سیاسه‌ته نادادپه‌روه‌رانه‌ی به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ی توركمانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه په‌یڕه‌و ده‌كرێت ڕه‌تده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت له‌ڕوی دامه‌زراندنی ڕۆڵه‌كانی پێكهاته‌ی توركمانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه دیاریكراون.
340 كه‌س له‌پێكهاته‌ی توركمان له كۆی دو هه‌زار و 550 پله‌ی وه‌زیفی ته‌رخانكراو وه‌رگیراون
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ژماره‌ی گه‌نجانی وه‌رگیراو توركمان گه‌یشتوه‌ته 340 كه‌س له كۆی دو هه‌زار و 550 پله‌ی وه‌زیفی ته‌رخانكراو بۆ پارێزگای كه‌ركوك.
پێكهاته‌كان هاوڕابون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دامه‌زراندنی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به یه‌كسانی له‌نێو پێكهاته‌كاندا دابه‌شبكرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێكهاته‌كانی پارێزگاكه كۆبونه‌وه‌ی درێژخایه‌نیان ئه‌نجامداوه و هاوڕابون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دامه‌زراندنی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به یه‌كسانی له‌نێو پێكهاته‌كاندا دابه‌شبكرێت، ته‌نها بۆ خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركوك سنوردار بكرێت.
به‌ره‌ی توركمانی داوای له سه‌رۆك وه‌زیران كردوه ده‌ستوه‌ردان بكات بۆ ڕێگریكردن له پێشوه‌خته‌یی و نادادپه‌روه‌ری، ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، "ئێمه په‌نا بۆ هه‌مو شێوازه ده‌ستوری و یاساییه‌كان ده‌به‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كان بۆ دادپه‌روه‌ری، هیچ چاره‌سه‌رێكیش له‌كه‌ركوكدا بونی نابێت به‌بێ ره‌چاوكردنی دادپه‌روه‌ری".