خهندان-
بەرپرسانی پێشوی ئەمریکا دهڵێن، پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەیان و سعودیە باشتربوه و پێیانوایه کە ئەنجامدانی پەیمانی بەرگری لەگەڵ ریاز نوێنەرایەتی نوێبونەوەی پابەندبونی واشنتن بە ئاسایشی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
دەیڤ دی رۆچێس، بەرپرسی پێشوی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و پسپۆڕ لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی نزیک، جەختی لە گرنگی پهیوهندیهكانی نێوان وڵاتهكهی و سعودیه كردهوه و به شهرق ئەلئەوسەت-ی راگهیاند، "رونە کە ئیدارەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا، سەرەڕای لێدوانەکانی پێشوی بایدن، پەیوەندی لەگەڵ شانشینی یەکگرتودا بهرهو پێش دهبات".
ئەوەی پاڵنەری باشتربونی پەیوەندییەکانە، دانپێدانانە بەوەی کە رێککەوتنی ئەتۆمی سەردەمی ئۆباما شکستیهێناوە
ئاماژهی بهوهشكرد، ئەوەی پاڵنەری باشتربونی پەیوەندییەکانە، دانپێدانانە بەوەی کە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە سەردەمی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشوی ئهمریكادا بە شێوەیەکی سەرەکی شکستیهێناوە بەهۆی دژایەتی بەربڵاوی وڵاتانی ناوچەکە، هەروەها خواستێکی بەهێز لە دامودەزگاکانی ئەمریکادا هەیە بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیە.
شازادەی جێنشین پەیامەکەی ئاڕاستەی هەموان لە ناوخۆ و ناوچەیی و نێودەوڵەتی و بە ئەمریکاشەوە دەکات
لایخۆیهوه عەقید عەباس دۆهوک، سەرۆکی پێشوی راوێژکاری سەربازی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، كه خانەنشین کراوە، رایگهیاند، "شازادەی جێنشین پەیامەکەی ئاڕاستەی هەموان لە ناوخۆ و ناوچەیی و نێودەوڵەتی و بە ئەمریکاشەوە دەکات، تاکە رێگە بۆ ئەمریکا بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت، کە پابەندە بە پابەندبونە بەرگری و ئەمنییەکانی لە ناوچەکەدا، گەیشتن بە پەیمانی بەرگرییە لەگەڵ سعودیە".
یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی ڕێککەوتن، رێگریکردنە لە بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی
مارک کیمیت، جێگری یاریدەدەری پێشوی وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیوایه کە لێدوانەکەی شازادەی جێنشین، کە تێیدا رایگەیاندوە، ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، شانشینی یەکگرتویش خاوەنی چەکی ئەتۆمی دەبێت، "ئاڕاستەی ئەمریکایە"، دهشڵێت، "یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی ڕێککەوتن چارەسەرێکی ئەتۆمی پشتڕاستکراوە، رێگریکردنە لە بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی لە ناوچەکەدا، کە ئەوەش ئاسایشی ئەوێ زۆر ناسەقامگیر دەکات".
لە سەردەمی ئۆباما لەکاتی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران پەیامێکی هاوشێوەی بۆ ئەمریکا ناردوە
رونیشیكردهوه، سعودیە "لە سەردەمی ئۆباما لەکاتی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران پەیامێکی هاوشێوەی بۆ ئەمریکا ناردوە، مانای ئەم پەیامە ئەوەیە کە شانشینههكه چاوەڕوانی ئەوە دەکات هەمو ئەو شتانە بەدەستبهێنێت کە ئێرانییەکان ڕێگەیان پێدراوە بەدەستیبهێنن".
مارک کیمیت داوای لە ئیدارەی ئەمریکا کرد، کە چوارچێوەی هاوبەشی نێوان خۆی و سعودیە بۆ ژێرخانی چەکی ئەتۆمی دابنێت، هاوشێوەی ئەوەی ئەمریکا لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپیدا کردویەتی، "بۆ دڵنیابون لەوەی کە ئێران تاکلایەنەی ئەتۆمی دامەزرێنێت یان ئیستغلال ناکات".