وڵاتێکی ئەوروپی نیقاب قەدەغە دەکات

01:20 - 21/09/2023

3019جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

پەرلەمانی سویسرا یاسایەکی دەرکرد کە پۆشینی نیقاب و هەر جلوبەرگێک، کە دەموچاو لە شوێنە گشتیەکان داپۆشێت قەدەغە دەکات، دوای ئەوەی 51%ی دانیشتوانی سویسرا پشتگیری ئەو قەدەغەکردنەیان کرد.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی بلومبێرگ، پەرلەمانی سویسرا یاساكه‌ی په‌سه‌ندكردوه‌ و سزای هەزار فرانکی سویسری (110 دۆلار) بۆ هەر کەسێک ده‌رده‌كات كه‌ پێشێلی ئەو قەدەغەکردنە بکات، واتا نیقاب یاخود هه‌ر جلوبەرگێک بپۆشێت كه‌ ببێته‌ خۆی داپۆشینی ده‌موچاوی.

مسوڵمانانی ئەو وڵاتە لەکاتی گفتوگۆکاندا ڕەخنەیان لێگرتوە
ئەو یاسایە لەلایەن پارتی گەلی سویسری کۆنەپەرستەوە ئاماده‌ كراوه‌، لەکاتێکدا ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە مسوڵمانانی ئەو وڵاتە لەکاتی گفتوگۆکاندا ڕەخنەیان لێگرتوە.
 سویسرا یەکەمین وڵاتی ئەوروپی نییە کە بڕیاری قەدەغەکردنی پۆشینی نیقاب بدات
سویسرا یەکەمین وڵاتی ئەوروپی نییە کە بڕیاری قەدەغەکردنی پۆشینی نیقاب بدات، بەو پێیەی فڕەنسا پێشۆ  سویسرا هه‌مان بڕیاریداوه‌.