خهندان-
هێزە ئەمنییەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان جەلعاد ئەردان، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتوەکانیان دەستبەسەرکرد، دوای ماوەیەکی کەم لە دەرکردنی لە هۆڵی کۆبونەوەی گشتی لە نیویۆرک، ئەوەش دوای ناڕەزایەتی دەربڕینەکەی بەرامبەر بە وتارێکی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران به بهرزكردنهوهی وێنهی ژینا ئەمینی، كچه كوردی رۆژههڵاتی كوردستان كه ساڵی رابردو بههۆی ئهشكهنجهوه لهلایهن پۆلیسی ئهخلاقهوه له تاران گیانی لهدهستدا.
بەگوێرەی تۆڕی فۆکس نیوز-ی ئەمریکی، دوای ئەوەی ئیبراهیم رەئیسی دەستی بە پێشکەشکردنی وتارەکەی کرد، جەلعاد ئەردان وێنەی ژینا ئەمینی، کچە كوردی رۆژههڵاتی كوردستانی بهرزكردهوه کە ساڵی رابردو لەکاتی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە ئهشكهنجه دراو دواتر گیانی لەدەستدا، لەسەر نوسراوە وێنەکە نوسرابو، "ژنانی ئێران ئێستا شایەنی ئازادین!".
ئەردان لە هۆڵەکە دهركرا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا
لە ئەنجامدا ئەردان لە هۆڵەکە دهركرا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
دەستبەسەرکرا، پێش ئەوەی دواتر ئازاد بکرێت، بەڵام باڵیۆزەکە بە فۆکس نیوز-ی راگەیاند، کە دەستگیرکراوە و بە "دڕندەیی قبوڵنەکراو" دەستبەسەرکراوە.
دەستبەسەرکردنم بەهۆی وەستانەوە لەگەڵ گەلی ئێران و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سەرۆکی ئێران
ئاماژهی بهوهشكرد، "دەستبەسەرکردنم بەهۆی وەستانەوە لەگەڵ گەلی ئێران و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سەرۆکی ئێران، بەتەواوی شەرمەزارییە و نمونەیەکی دیکەی ئەو لایەنگرییە بەهێزەیە کە ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتوەکاندا بەدەستییەوە دەناڵێنێت".
لەکاتێکدا سەرۆکی ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان قسە دەکات و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ڕێزی لێدەگیرێت
باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتوەکان باسی لهوهشكرد، "لەکاتێکدا سەرۆکی ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان قسە دەکات و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ڕێزی لێدەگیرێت، سەدان ئێرانی ناڕەزایەتی دەردەبڕن و هاوار دەکەن و داوای ئەوە دەکەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە خەو هەڵسێت و هاوکاریان بکات".
شەرمەزارییە بۆ وڵاتانی ئەندام گوێ لە سەرۆکێکی لەوشێوەیە بگرن
ئهوهشی خستهڕو، "شەرمەزارییە بۆ وڵاتانی ئەندام گوێ لە سەرۆکێکی لەوشێوەیە بگرن، بکوژێک کە خوێنی لەسەر دەستە نابێت مافی ئەوەی هەبێت لێرە لە نەتەوە یەکگرتوەکان قسە بکات، من وتارەکەم بەجێهێشت بۆ ئەوەی ڕونی بکەمەوە کە دەوڵەتی ئیسرائیل لەگەڵ گەلی ئێران وەستاوە، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەم ڕێگری بکەن لە هاتنی بکوژان و دژە جوەکان لێرە لە نەتەوە یەکگرتوەکان و قسە بکەن".
ژینا ئەمینی تهمهن (22 ساڵ) لە 16ی ئەیلولی 2022 لەکاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای جلوبەرگی ئیجباری لە ئێران کۆچی دوایی کرد، مردنی ئەو کچە ناڕەزایەتییەکانی لێکەوتەوە، کە چەند مانگێکی خایاند و سەدان کەسیش کوژران، لەنێویاندا دەیان کارمەندی ئەمنی هەیە، لەکاتێکدا هەزاران کەسیان دەستگیرکراون و بەرپرسان بە "ئاژاوەگێڕ" وەسفیان کردوە.