خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له‌چه‌ند دوكانێكی زێڕنگه‌ر له‌شاری سلێمانی دزی كردوه.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر سكاڵای پێنج خاوه‌ن دوكانی زێڕنگه‌ر كه ئاڵتونیان لێ دزرابو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر و گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ستگیربكرێت.
تۆمه‌تبار (د، ع، ع) له‌دایكبوی 1991 به‌ڕه‌گه‌زنامه عه‌ره‌ب دانیشتوی شاری كه‌ركوكه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "تۆمه‌تبار (د، ع، ع) له‌دایكبوی 1991 به‌ڕه‌گه‌زنامه عه‌ره‌ب دانیشتوی شاری كه‌ركوك دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستگیركراوه پێنج سكاڵای دیكه‌ی له‌سه‌ر تۆماركراوه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دزیكردن.